چین.. شاندێکی پ.د.ک بەشداریی لە کۆنفرانسی تایبەت بە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد

لە سەر بانگهێشتی پارتی کۆمۆنیستی چین، شاندێکی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پ.د.ک بە سەرۆکایەتیی هێمن هەورامی لە هەرێمی تیانجین لە وڵاتی چین، بەشداری لە کۆنفرانسێکی فراوانی ئابووری و سیاسی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رۆژئاوای ئاسیا و باکووری ئەفریقای کرد.
لەم کۆنفرانسەدا ، کە سان جینجۆ جێگری سەرۆکی پارتی کۆمۆنیست و نوێنەرانی 31 پارتی سیاسی لە ٢٣ وڵاتی ناوچەکە بەشدار بوون، هێمن هەورامی، وتاری پارتی دیموکراتی کورستانی پێشکەش کرد. لە وتارەکهدا، وێرای گەیاندنی سڵاوی تایبەتی سەرۆک بارزانی بە ئامادەبووان، بە ناوی پ.د.ک سوپاسی پارتی کۆمۆنیستی جین کرا کە بە فەرمی بانگهێشتی پارتی کردووە و هیوایان خواست پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا بۆ خزمەتی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی چین، پتەوتر بکریت.
لە بەشێکی دیکەی وتارەکەدا، هێمن هەورامی باسی لە پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستان کرد لە رووی ئابوری و وەبەرهێنان و گرتنەبەری ستراتیژێکی گرنگ لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هاندانی وەبەرهێنانی بیانی و پوختەیەکی لە خاڵە هەرە گرنگەکانی یاسای وەبەرهێنانی وەک نموونە هێنایەوە. هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، کە لە هەرێمی کوردستان، بەهۆی پیشەسازیی بچووکەوە توانراوە رێژەی بێكاری لە %١٤ دابەزێنیت بۆ 6%.
لە بارەی باردودۆخی سیاسی عێراقەوە، هێمن هەورامی رایگەایند، کە پ.د.ک لەگەل سەرجەم پێکهاتەکانی دیکەی کوردستان رێگا نادات هیچ لایەنێک ماف و ئیستیحقاقە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان نادیدە بگرن و پێشێل بکەن.
سەبارەت بە چۆنیەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نیوان هەردوولا، هەورامی داوای کرد وڵاتی چین بایەخی ئابووری ودەرفەتی وەبەرهێنان و بوونی سەرچاوەیەکی زۆری سروشتی لەهەرێمی کوردستان لەبەرچاو بگرێت و هانی کۆمپانیا چینییەکان بدرێت تا زیاتر روو لە هەرێمی کوردستان بکهن و کونسوڵگەریی چین لە هەولێر بکرێتەوە و پەرە بە پەیوەندییە سیاسی و کەلتوری و بازرگانییەکان بدرێت و لەو رووەشەوە ئامادەیی تەواوی پ.د.ک ی بۆ هاوکاری و کارئاسانی دەربڕی.


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

