سكرتێری مەكتەبی سیاسی پێشوازی لە دەستەی سەرۆكایەتی و ئەندامانی كۆمەڵەی قورئان خوێنانی كوردستان كرد
ئەمرۆ لە بارەگای مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سەڵاحەددین فازل میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پێشوازی لە دەستەی سەرۆكایەتی و ئەندامانی كۆمەڵەی قورئان خوێنانی كوردستان كرد.
لە دانیشتنێكدا فازل میرانی بە دوو ئایەتی قورئانی پیرۆز دەستی بە دانیشتنەكە كردو دووپاتی كرد كە سوپاسگوزاری خوای پەروەردەگار بۆ ئاستی ژیانی خەڵكی كوردستان كارێكی ئایینی و نیشتمان پەروەرییە.
دیسان میرانی رەوشی هەرێمی كوردستانی خستەروو و بە سەقامگیرترین ناوچە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست وەسف كردو ووتی ئەمە لە سایەی بەرێوەبردنی حكیمانەی سەرۆكایەتی هەرێم وحكومەتی هەرێمی كوردستانە و رۆڵی (پارتی دیموكراتی كوردستان) رۆڵێكی سەرەكی لەم چەندەداو ئەمە جێگای شانازییە بۆ پارتی و رێبازەكەی كە رێبازی بارزانی نەمرە.
سكرتێری مەكتەبی سیاسی دووپاتی كرد كە مامۆستایانی ئایینی رۆڵێكی گرنگ و بەرچاوویان لە هەموو شۆرەشەكانی گەڵی كوردستان بینیوەو بە تایبەتی لە شۆرشی ئەیلولی مەزن و گۆلانی پێشكەوتنخوازداو مامۆستا ئایینیەكان رێز و تەقدیرو جێگایەكی تایبەتیان لە لای سەركردایەتی سیاسی پارتی هەیە.
هەروەها فازل میرانی ئاماژەی بەوەدا كە ئەمن و ئاسایشی جڤاكی لە رێزبەندی یەكەمی ئامانجەكەمانەو توانیمانە وەك (پارتی دیموكراتی كوردستان) لەم پرۆسێسەدا سەركەوتوو بین و دووپاتی كرد كە ئێمە وەك كۆمەڵگای كوردستان دەبێت بزانین كە بەشداریكردن لە پرۆسەی دەنگدان ئەركێكی نیشتمانیەو دەبێت هەموومان چاومان لە دەنگی خۆمان بێت بە فیرو نەروات و مافی دەنگی خۆمان بەكار بینین.
لە لایەكی دیكەوە میرانی دووپاتی كرد كە هەموو هێز ولایەنەكانی ناوگۆرەپاتی سیاسی هەرێمی كوردستان شەریكی یەكین و هاونیشتمانی كوردستانین و دەبێت رێز لە یەكتر بگرین و دوور بین لە موزایەدە لەسەر یەكتر كردن.
هەروەها سكرتێری مەكتەبی سیاسیئاماژە بەوەدا كە هەرێمی كوردستان پێشكەوتنێكی گەورەی بە خۆیەوە بینیوە لە هەموو بوارێكدا و كارەكان و پێشكەوتنەكان خۆیان شاهیدن لەسەر ئەم قسانەو ئێمە وەك (پ.د.ك) ئامانجمان ئەوەیە كوردستان بەرەو كوردستانێكی گەشتر ببەین و بۆ ئەم چەندە پارتی پێویستی بە هەر دەنگێكی خەڵكی كوردستان هەیەو پارتی سیاسەتی روون و ئاشكرایەو جێگای هەموو كەسێك و هێزە سیاسییەكان تێدا هەیەو پرۆگرامی پارتی بوو هەڵبژاردن دیارە بۆ هەموو كەسێك و كە لەسەرووی هەموویان ئاسایشی جڤاكی و ئاوەدانكردنەوەو خۆشگوزەرانی ژیانی خەڵكی هەرێمی كوردستانە.
دواتر میرانی تەئكیدی كرد كە لە هەڵبژاردەكانی رابردوودا (پارتی دیموكراتی كوردستان) بەڵێنی دابووە خەڵكی كوردستان كە پرۆگرامی هەڵبژاردنی خۆی جێبەجێ بكات و زۆربەی زۆری بە جێ گەیاندووەو كارەكان خۆی شاهیدی ئەم چەندن و پرۆگرامی پارتی ئەم جارەش زۆر دەوڵەمەندەو لە ناو پرۆگرامەكەدا هەیە كە ئەبێ گەڵی كوردستان بە بێ جیاوازی سوودمەند بێن لە داهاتی نەوتی هەرێم و بۆ ئەم چەندە بەرنامە رێژی وورد بۆ كراوەو پێویستمان بە دەنگی هەر هاووڵاتێك هەیە تا بتوانین ئەم پرۆگرامە جێبەجێ بكەین.
لە كۆتاییدا سكرتێری مەكتەبی سیاسی داوای كرد كە هەموو هاووڵاتیان بە ژن و مێرد و گەنج و پیر بەشدار بن لە هەڵبژاردنەكاندا دەنگ بدەن بە لیستی (110)ی (پارتی دیموكراتی كوردستان) بۆ كوردستانێكی گەشتر.
لە لای خۆیەوە مامۆستا كاوە سەرۆكی كۆمەڵەی قورئان خوێنانی كوردستان سوپاسی مەكتەبی سیاسی كرد بۆ رەخساندنی ئەم دیدارەو ئاماژەی بەودا كە پارتی دیموكراتی كوردستان هەر لە دەستپكی دامەزراندنی گرنگیەكی تایبەت دایە بە ئایین و ئاینزانەكان و یەكێتی مامۆستایانی ئایینی لەسەر دەستی بارزانی نەمر دامەزراوە و هەروەها كۆمەڵەی قورئان خوێنانی كوردستان هەر لەسەر دەستی پارتی دامەزراوە ئەمەش جێگای شانازییە بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان و هەموو مامۆستایانی ئایینی.
دیسان مەلا كاوە بەڵێنیدا كە هەموو ئەندامەكانی كۆمەڵەی قورئان خوێنانی كوردستان و بە ئەندامانی خێزانەكانیان دەنگ بە لیستی(110)ی (پارتی دیموكراتی كوردستان) دەدەن لەبەر ئەوەی لیستی خەڵكی كوردستانەو لیستی پارێزەری مافەكانی گەڵی كوردستانە بە بێی جیاوازی و دەبێت هەموومان كار بكەین تا لیستی(110)ی پارتی لەم هەڵبژاردنەدا سەركەوێت و كۆمەڵەی قورئان خوێنانی كوردستان پاڵێشتی خۆیان بۆ لیستی (110) دووپات دەكەن و داوایان لە گەڵی كوردستان دەكەن دەنگ بە لیستی (110)ی پارتی دیموكراتی كوردستان بدەن.




