شاندێكی لقی 2ی (پ.د.ك) بۆ پیرۆزبایی كردن سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌نجوومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی كلدانی كرد

ژبۆ پیرۆزكرنا ده‌هه‌مین سالڤه‌گه‌را ئاڤاكرنا جڤاتا نه‌ته‌وه‌ی یا كلدان ئیرۆ ب ئاواكی جودا عه‌لی حوسێن به‌رپرسیارێ تایێ دو یێ پارتی یا ده‌مۆكراتا كوردستانێ و شانده‌كه بیرۆیا تێكلی یێن كوردستان ی‌و ئیراقی یا پارتی یا ده‌مۆكراتا كوردستانێ سه‌ری ل باره‌گه‌هێ جڤاتا نه‌ته‌وه‌یی یا كلدان ل باژاركێ عه‌ینكاوه دا و ئه‌ڤ بیرانین ل زه‌یا په‌ترۆس سه‌كرته‌رێ گشتیێ جڤاتا نه‌ته‌وه‌یی یا كلدان و ئه‌ندام و كادرۆیێن وانا كر .
له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك دا دواى به‌رز ڕاگرتن و پیرۆزباییكردن له سكرتێر و ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى نه‌ته‌وه‌یى كلدان ، دواتر ڕۆشنایى خرایه سه‌ر دواین پێشهات و ڕووداو و بارودۆخى قه‌یرانه‌كانى ئه‌مرۆى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و كۆبونه‌وه‌ى لایه‌ن سیاسیه‌كان له شارى هه‌ولێر، هاوكات به‌رپرسى لقى 2ی (پ.د.ك) ته‌ئكیدى له پاراستن و پته‌وكردنى گیانى برایه‌تى و پێكه‌وه‌ژیانى له مێژینه‌ى ئاشتایانه‌ى نێوان گشت پێكهاته‌و ئاین و نه‌ته‌وه‌كان و هه‌روه‌ها هه‌موو پێكهاته‌كانى مه‌سیحى هه‌رێمى كوردستانیشى وه‌ك به‌شێكى ڕه‌سه‌ن و دانه‌بڕاوى هه‌رێمى كوردستان وه‌سفكرد، له‌م ڕوه‌شه‌وه ئه‌نجوومه‌نى كلدان ستایشى هه‌ڵوێست و هه‌نگاوه‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستانیان كرد بۆ گرنگیدانیان به ماف و پاراستنى نه‌ته‌وه‌كان له هه‌رێمى كوردستان.
له لایه‌كى دیكه‌وه شاندێكى مه‌كته‌بى په‌یوه‌ندیه‌كانى كوردستانى و عێراقى سه‌ردانى كۆمه‌ڵه‌ى نه‌ته‌وه‌یى كلدانیان كرد و له لایه‌ن زه‌یا په‌تڕۆس سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه پێشوزایان لێكرا ، شاندى مه‌كته‌بى په‌یوه‌ندیه‌كانى كوردستانى و عێراقى رێز‌و سڵاو و پیرۆزبایان گه‌یانده كۆمه‌ڵه‌ى نه‌ته‌وه‌یى كلدان و هیوایان خواست كه سه‌ركه‌ووتوبن له كاره‌كانیان.


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

