فازل میرانی لە گەڵ كادیرانی لقی 16 كۆدەبێتەوە

هەولێر-KDP.info/ لە بارەگای ئەنجومەنی سەركردایەتی پارێزگای هەولێر فازل میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ئامادەبوونی كاكەمین نەجار و محمود محمد ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و دكتۆر ئاراس حەسۆ میراخان بەرپرسی لقی 16 لە گەڵ كادیرانی سنوری لقی 16 كۆبوە . لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا دكتۆر ئاراس حەسۆ میرخان لە ووتەیەكدا وێرای بەخێرهاتنی ئامادەبووان تیشكی خستە سەر هەڵمەتی هەڵبژاردن و ئەرك و رۆڵی كادیرانی پارتی لەم قۆناغەدا. دواتر فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی لە ووتەیەكدا تیشكی خستە سەر گرنگی پرۆسەی هەڵبژاردن كە پێویستە ئێمە وەكو كادیرانی پارتی بێ جیاوازی پلەو پایە رۆڵی كاریگەری خۆمان ببینین چونكە ئێمە هەمیشە وا راهاتووین كە خزمەتكاری میللەتی خۆمان بین بەدرێژایی مێژوو پارتی بۆ هەموو خەڵكی كوردستان بووە . هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە پارتی ئومێد و هیوا بووە بۆ هەموو كوردستانییەك چەترەكەی بارزانی بوو بە كۆكەرەوەی تەواوی بیرو بۆچوونە جیاوازەكان بێ رەچاو كردنی ئاین و نەتەوەكان و چەترەكەی بارزانی بوو بە هەوێنی گیانی یەكتر قەبولكردن و خۆشەویستی نیشتیمان و نەتەوە لە نێو هەموو كوردستاندا . بۆیە پێویستە ئەمرۆ كادیرانی پارتی ئەو رۆڵە مێژووییە ببینن و هەلبژاردن بكەنە كەرنەڤاڵی نیشتیمانی و گیانی یەكتر قەبوڵكردن .فازل میرانی رۆشنایی خستە سەر پرۆسەی دیموكراسی لە كوردستاندا كە پارتی دیموكراتی كوردستان هەمیشە هەوڵی پێشخستنی ئەم پرۆسەیە دەدات لە نێو ئەم پرۆسەی دیموكراسیەش پرۆسەی هەڵبژاردنە كە پارتی گرنگیەكی زۆر بەم هەلبژاردنە دەدات . چونكە هەڵبژاردن مافێكی سروشتی و رەوای خەلكە تا نوێنەری خۆیان دەست نیشان بكەن و هەموو چین و توێژێك دەتوانێت ئارەزوومەندانە بەشداری بكات بێ جیاوازی ئاین و نەتەوە و رەگەز هەموان دەتوان وەك یەك دەنگبدەن . بۆیە پێویستە كادیرانی ئێمە ببنە نمونەی ئەم پرۆسە دیموكراسیە لە بەرئەوەی پارتی خاوەنی بیرۆكەی هەڵبژاردن و پێدانی ئەم مافەیە بە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان . بۆیە دەبێت پارتی و پارتییەكان وێرای شانازی زۆریان بەم دەسكەوتە پارێزەری پرۆسەی دیموكراسی بن لە كوردستاندا . لە درێژەی ووتارەكەیدا میرانی راگەیاند پارتی خاوەنی بەرنامەیەكی فراوان و هەمەرەنگە بۆ هەڵبژادن تا لەم رێگایەوە خزمەتی زیاتر بە هاوڵاتیانی كوردستان بكات . میرانی رایگەیاند بە شانازیەوە دەلێین ئێمە وەكو پارتی دیموكراتی كوردستان قەرزاری خەڵكی كوردستانین كە پشتیوانی ئەوان بووە هۆكاری سەرخستنی شۆرش و راپەرین و بەدی هێنانی ئەم دەسكەوتە مەزنانەی ئەمرۆ . بۆیە ئێمە وەكو پارتی بەشێك لە قەرزەكانی سەرشانی خۆمان داوەتەوە بە خەڵكی كوردستان ئەویش بەو ئاوەدانی و پێشخستنی ووڵاتە لە گەلێك بابەتی جۆراو جۆر كە هێشتا ماویەتی پارتی كاری گەورەتر و فراوانتری لە پێشە بۆ خزمەتی خەڵكی كوردستان . میرانی رۆشنایی خستە سەر ئەو بەرنامە بەرفراوانەی كە پارتی بۆ هەڵبژاردن پێشكەشی كردوە و داوا كرد كوردستانیان متمانە بە پارتی بكەن بۆ ئەوەی حكومەتێكی خزمەتگوزاری هاوشێوەی حكومەتی وولاتانی پێشكەوتوو بۆ گەلەكەمان بێتە كایەوە . لە دوا تەوەری ووتارەكەیدا فازل میرانی داوای لە كادیرانی پارتی كرد كە بەشداری بەرفراوانی هەڵبژاردن بكەن و رۆڵی كاریگەری خۆیان ببینن بۆ بەشداری پێكردنی زۆرینەی جەماوەری كوردستان و پێویستە ئەندام و دۆست و لایەنگرانی پارتی وەكو كەرنەڤالێكی نیشتیمانی و نەتەوەی بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردن بكەن و لیستی پارتیمان ژمارە 110 و كاندیدەكانی سەربخەن بۆ ئەوەی ئایندەیەكی گەش بۆ نەوەكانمان تۆماربكەین و بێگومان سەركەوتنی پارتی سەركەوتنی ئیرادەی گەلی كوردستانە




