٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

نێچیرڤان بارزانی:پارتی هێزێكی بونیادنەرەو، بەرەو ئاییندە دەڕ وات و كوردستان بەرەو قۆناغێكی نوێ‌ دەبات

سەرچاوە: KDP.info

ده‌قی وته‌ی نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردسان:

ڕۆژتان باش و هەموو لایەكتان بەخێر بێن بەسەرچاو.
زۆر خۆشحاڵم كە لەم دەرفەتەدا، هەم لە نزیكەوە لەگەڵ ئەندامان و كادرانی پارتی لە سنوری لقی دوو دابنیشین و كۆبوونەوەیەكی حزبی بكەین، حەزدەكەم تیشك بخەمە سەر ئەهمییەتی ئەم هەڵبژاردنەی كە لە پێش ئێمەدایە.

پارتی پێناسەی نەتەوایەتی میللەتی كوردی پاراستووە
بەڕێزان ئەندامان و لایەنگرانی پارتی لە هەولێری پایتەختی كوردستانی خۆشەویست.

دەتوانم بڵێم: ئەم هەڵبژاردنە بەنیسبەت ئێمە وەكو پارتی، گرنگترین هەڵبژاردنە لە دوایی سەرهەڵدانی ساڵی 1992 كە لە كوردستاندا دەكرێت، چونكە بۆ یەكەمجارە لە دوای هەڵبژاردنەكانی ساڵی 1992دا پارتی بە تەنیا دەچێتە نێو پرۆسەی هەڵبژاردنەوە، بێشك پارتی حزبی یەكەمە لەكوردستاندا، بەڵام ئەمڕۆ بۆ كادر و هەواداران و لایەنگران و ئەندامانی پارتی دەرفەتێك هاتۆتە پێشەوە، كە ئەو ڕاستییە بۆ هاووڵاتییانی خۆمان لە كوردستان و دەرەوە و هەموو لایەكی بسەلمێنین، كە پارتی حزبی پێشڕەو حزبی گەورەیە، پارتی ئەو حزبەیە كە لە مێژوودا ئەو شەرفەی هەبووە، پێناسەی نەتەوایەتی میللەتی كوردی پاراستووە، پارتی و بارزانی ئەو حیزبەیان دروستكردووە و، ئەو شەرەفەیان هەبووە، لە زاخۆوە تا دەگاتە خانەقین بە یەك ئاڵاو یەك ئامانج هەموو كوردستانیان پاراستووە.

ئەمڕۆ ئەمە بۆ پارتی دەرفەتێكی مێژوییە و وادەكات، كە من پێتان بڵێم: ئەمڕۆ ئەركی سەرشانی ئێوە زۆر قورسە، چەند ڕۆژێكی تر ئێمە دەچینە نێو ئەم هەڵبژاردنە. ئێمە نزیكەی دوو ساڵە ئیش لەسەر بەرنامەیەك دەكەین، كە بەپێی ئەو بەرنامەیە من پێتان دەڵێم: ئەگەر ئێوە بەس ئەندامانی پارتی خۆیان و خانەوادەكانیان بەشداری لە هەڵبژاردندا بكەن، سەركەوتنی گەورە بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان مسۆگەرە، كێشەی ئێمە لەوەدایە زۆر جار ئەو بڕوا بە خۆبوونە وا دەكات هەندێك جار بەداخەوە ئیهمالی دەكەوێتە نێو ئیشەكان و ئیهمالی ئەوە دەكرێت ئەندامانمان خێزانەكانی خۆیان لەگەڵ خۆیاندا ببەن بۆ دەنگدان، ئیهمالی ئەوە دەكرێت دایكی لەگەڵ خۆی ببات، ئیهمالی ئەوە دەكات باوكی لەگەڵ خۆی ببات، با پێتان بڵێم: یەك دەنگ بۆ ئێمە گرنگە، لە بیرتان نەچێت یەك دەنگی ئێوە ئایندەی ئەم پارتی لە كوردستاندا دیاریدەكات.

ئێمە ئاگادارین ماوەیەكە ڕێكخراوەكان لە خوارەوە تەكلیف دەكرێن و لە سەر مەسەلەی هەڵبژاردن، پڕۆگرامێك دانراوە و رێنماییەكان دابەش كراوە، كە ئەم هەڵبژاردنە چۆن بكرێت. ئێوە ئاگادارن لە لقی دوو و لە لقەكانی تریش لە سەرانسەری كوردستاندا بلۆك دانراوە كە هەندێك پێیان دەڵێین: بلۆك یان بازنە، ئەمانەی كە دایان ناوە، هەر بلۆكێك مەسئولە بەرامبەر ئەو گەڕەكەی تێیدا دەژی . بێشك هەندێ‌ جار لەسەر شتی زۆر بچوك، لەسەر ئیهمالی خۆمان گرفت دروستدەبێت لەسەر ئەوەی ئێمە ناتوانین بە تەواوەتی هەواداران و لایەنگران و ئەندامانی خۆمان ببەینە سەر سندوقی دەنگدان.

دەنگ بدەن بە لیستی 110ی پارتی دیموكراتی كوردستان
ئەمڕۆ من بەناوی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان داواتان لێدەكەم بۆ ئایندەی خۆتان و ئایندەی كوردستان و ئایندەیەكی گەشتر بۆ كوردستان، هەموو ئەندامان و لایەنگران و هەوادارانی پارتی هەست بە و مەسئولیەتە بكەن، كە ڕۆژی دەنگدان خۆیان و خێزانەكانیان و كەسوكاریان بەرەو سندوقی دەنگدان بچن و دەنگ بدەن بە لیستی 110ی پارتی دیموكراتی كوردستان.

بەڕاستی دەبێت سوپاسی سەركردایەتی پارتی بكەین كە بناغەی گەشەسەندن و ئابووری هەولێری دانا و ئەمڕۆ ئەم هەولێرە بۆتە جێی سەرنجی نەك هەر ناوخۆو عێراق، بەڵكو بۆتە جێی سەرنجی هەموو وڵاتانی دەرەوە، ئەمە بەهۆی خەبات و تێكۆشانی بەردەوامی پارتییە. ئەگەر بەرپرسی لقە، ئەگەر پارێزگارە، ئەگەر ئەندامانی پەرلەمانە، ئەگەر وەزیرە، ئەمانە هەمووی بە پشتیوانی ئێوە و بە پشتیوانی جەماوەری پارتی هاوكارانە كاردەكەن بۆ خزمەتكردنی پارتی .

هەڵبەت ئەو كارانەی كراون جێی شانازییە بۆ پارتی، كە پارتی هێزێكی بونیادنەرە، هێزێكە بەرەو ئاییندە دەڕوات، هێزێكە دەیەوێت كوردستان بەرەو قۆناغێكی نوێ‌ بڕوات، با پێتان بڵێم: ئەم هەڵبژاردنانەی كە ئەمڕۆ دەیكەین بە پشتیوانی خواو بە هیممەتی ئەندامان و لایەنگران و دۆستان و هەواداران و هەموو گەلی كوردستان بێشك كوردستان بەرەو قۆناغێكی نوێتر دەڕوات .

ئێمە دەبێت بۆ ئایندەی خۆمان بزانین دوایی ئەم هەڵبژاردنانە نەخشەی سیاسی كردستان بەرەو كوێ‌ دەڕوات، بۆ كوێ‌ دەمانەوێ‌ بچین، دەمانەوێ‌ دوایی ئەم هەڵبژاردنانە بزانین سەرچاوەی سرووشتی و ئەوەی كە لە كوردستاندا هەیە چۆن بتوانین بە باشترین شێوە لە خزمەتی خەڵكیدا بێت، كە زۆر جار باس لە مەسەلەی نەوت كراوە. نەوت ئایندەی ئەم وڵاتەیە.

تێپەڕاندنی سێ قۆناغی گرنگ
ئێمە سێ‌ قۆناغی زۆر گرنگمان لە مەسەلەی نەوتدا تێپەڕاند. قۆناغی یەكەم، ئێمە مافی دەستوری خۆمان مومارەسە كرد، كە بە هاتنی كۆمپانیاكانی نەوت بۆ كوردستان ئەو مەسەلەیەمان جێبە جێكردووە و سەرنجی زۆر لە وڵاتانی دنیامان ڕاكێشاوە، جاران ئەگەر ئێمە بۆ هەر شوێنێك بچوباین، دەبوایە باسی ناخۆشی و نەهامەتی و بەدبەختی میللەتی خۆمان بكردایە لە ئەنفال و جینۆساید، بەڵام لە سایەی ئەو سیاسەتەی، كە پارتی دیموكراتی كوردستان رۆلێكی سەرەكی تێدا هەبووە. ئەمڕۆ كوردستانی خۆشەویستی ئێمە لەسەر نەخشەی دابینكردنی وزە لەجیهاندا ناوێكی دیار و ڕوونە.

لەسایەی ئەو سیاسەتەی كە ئێمە كردومانە زۆرترین پڕۆژەی گرنگمان لە و وڵاتەدا جێبەجێكردووە و سەربەرزین بەوەی كە بڵێین: لە سایەی ئەو سیاسەتەی، كە پارتی دیموكراتی كوردستان رۆلێكی سەرەكی تێدا هەبووە. ئەمڕۆ كوردستانی خۆشەویستی ئێمە لەسەر نەخشەی دابینكردنی وزە لەجیهاندا ناوێكی دیار و ڕوونە، كە ئێمە كردومانە، پڕۆژەی گەورەی وەك فڕۆكەخانەی هەولێر و دهۆك، هەندێك پڕۆژەی ئاو، كە لە دهۆك و لە گەرمیان هەموویان لە ئەنجامی ئەو سیاسەتە بووە كە ئێمە لەهەرێمی كوردستان دامانناوە.

سەربەرزین لە ئاست خوێنی شەهیدانمان، سەربەرزین لە بەردەم شەهیدەكانمان لەبەردەم خەباتی پێشمەرگەكانمان لەبەردەم قوربانیدانی ئەم میللەتە، كە پێیان بڵێین: ئەم سیاسەتە سیاسەتی پارتی دیموكراتی كوردستان بووە و پارتی رۆلێكی سەرەكی بینیوە لە جێیە جێكردنیدا.

قۆناغی دیكە ماوە، ئەویش ئەوەیە كە دەبێ‌ هەر تاكێكی كوردستان هەست بەوە بكات كە لە ئەنجامی ئەم سیاسەتەدا خۆی سوود مەند بووە. ئەمڕۆ ئێمە لە كوردستان لە ئەنجامی ئەم سیاسەتە 23سەعات و نیو كارەبامان هەیە.

بەرنامەمان ڕوونە و ئایندەشمان گەشە
من ناڵێم كەموكوڕیمان نییە، ناڵێم كێشەمان نییە، بەڵام بەرنامەمان ڕوونە و ئایندەشمان گەشە، كە بەپشتیوانی خواو بە هەوڵ و قووەتی ئێوە ئەو بەرنامەیە جێبە جێدەكەین و بەرەو سەركەوتنیش دەڕۆین. ئێمە دەبێت كارێكی وا بكەین ئەو سیاسەتە بەرەو پێشەوە ببەین، كە هەر تاكێكی كورد لەم سیاسەتە سوود مەند بێت.

پێشكەوتن و سەركەوتن بۆ ئێوەیە
ئێمە نرخی بەنزینمان كەمكردەوە، ئەمە بۆ هەڵبژاردن و پڕوپاگەندەی هەڵبژراردن نییە، ئەمە بەرنامەیەكە ئێمە دامانڕشتووە. دیسان پارتی دیموكراتی كوردستان رۆلێكی سەرەكی بینیوە لەو سیاسەتەدا، هەمووشی بۆئەوەیە یارمەتی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بدات و لەسەر ئەم سیاسەتەش بەردەوام دەبین،چونكە ئێمە بۆ پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن نە فێڵ لە خەڵكی خۆمان دەكەین نە بە هەڵەشیان دەبەین.

ئێمە لەملاو لەولا دەبینین هێزێكی ڕووخێنەر هەیە كە هەمیشە كار دەكات ئەم دەسكەوتانە بە كەم بزانێ،كار بۆئەوە دەكات، كە ئێوە ماندوو بكات، كار بۆ ئەوە دەكات، كە ئێوە وا مەزەندە بكەن، كە ئایندەتان گەش نییە، كار دەكات بۆئەوەی بڵێن هیچ دەسكەوتێك لەم وڵاتە نەهاتۆتەدی. كار بۆئەوە دەكات، كە بڵێن هەموو شتێك رەشە و هیچ شتێكی سپی نییە. من داوا لە ئەندامان و لایەنگرانی پارتی دەكەم گوێ بەو قسانە نەدەن، بەرنامەتان روونە و پێشكەوتن و سەركەوتنیش بۆ ئێوەیە. ئەوانە دەیانەوێ بە قسەی هەڵبەستراو و درۆوە خەڵكی كوردستان چەواشە بكەن.

ئەوانە دەیانەوێ بە قسەی‮ ‬هەڵبەستراو و درۆ خەڵكی‮ ‬كوردستان چەواشە بكەن،‮ ‬ئێمە پێمان وایە خەڵك زۆر لەوە زیاتر باوەڕی‮ ‬بە بەرنامە و كارەكانی‮ ‬ئێمە هەیە ئێمە دەزانین كارەكانمان گەواهی‮ ‬و شاهێدی‮ ‬ئەوەن پێویست ناكا پێمان بڵێن: چییە ئێمە دەڵێین : كارەكانی‮ ‬ئێمە ئەو دەسكەوتانەی‮ ‬كە لەم چەند ساڵەدا بەدەستمان هێناوە شاهێدن گەواهی‮ ‬ئەوەن، كە ئێمە سەركەوتوو بووین‮ ‬یان نا‮. ‬بەبیرتان دێ هەر لەم هەولێرە، كێشەی‮ ‬گەورە ئەوەبوو، ئەگەر ئێمە پرسیارمان لەهەر تاكێكی‮ ‬ئێوە كردبا، كێشەت چییە؟ بە ئێمەتان دەگوت: كێشەكە ئەمنیەتە؟‮.

ئێمە زۆر ئازیزمان لەدەستدا، یەكی‮ ‬شوباتتان بەبیر دێ‮ ‬؟ كە چەندە لە ئازیزمان لە هەولێر لەدەستدا و دوای‮ ‬ئەوە چەند تەقینەوەیەكی‮ ‬تر لەم ‬پایتەخت‮ روویدا. زۆر لەمێژ نییە،‮ ‬بەڵام ئێمە توانیمان بە پشتیوانی‮ ‬پێشمەرگە قارەمانەكانمان دەزگای‮ ‬ئاسایش و ‬دەزگاكانی‮ ‬تری‮ ‬ئەمنیمان كە شەو و رۆژیان كردە‮ ‬یەك و شەونوخونیان كرد بۆ ئەوەی‮ ‬ئەمنیەتی‮ ‬هاووڵاتیانی‮ ‬كوردستان بپارێزێ، شەڕەفمەندین كە پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان دەورێكی‮ ‬سەرەكی‮ ‬بینیووە‮.

‬ چەند ساڵێك لەمەوبەر دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬ئەمنیەت بەرقەرار بوو بە پشتیوانی‮ ‬ئاسایش و پۆلیس و ‬زێڕەڤانی‮ ‬و دەزگاكانی‮ ‬ئاسایش، ئاسایش لەم وڵاتە و ئەمنیەتی‮ ‬هاووڵاتیان بەرقەرار بوو،‮ ‬زۆر بە تەبیعی‮ ‬هاووڵاتیان گوتیان ئێمە كارەبامان دەوێ،‮ ‬حەقی‮ ‬خۆیان بوو، هەتا ژیان بەردەوامبێ،‮ ‬پێداویستیش هەر بەردەوام دەبێ. گەلی‮ ‬كوردستان دوای‮ ‬ئەو هەموو بەدبەختی‮ ‬و ناخۆشیەی‮ ‬كە بەسەرمان هاتووە،‮ ‬شایستەی‮ ‬ژیانێكی‮ ‬بەختەوەر و ئایندەیەكی‮ ‬گەشە‮. ‬ پشت بە خوا ئەو هێزەی‮ ‬كە دەتوانێ ئەم ئایندەیە دابین بكات بۆ گەلی‮ ‬كوردستان،‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستانە‮.

ئەوەی‮ لە پێشمانە بۆ پارتی‮ ‬گرنگە
دوای‮ ‬ ‮ ‬ئەمنیەت دوای‮ ‬ ‮‬خزمەتگوزاری، ئینجا بیر لە ژیانێكی‮ ‬خۆشتر دەكەینەوە،‮ ‬ئێمە ئەمڕۆ لە هەموو بوارەكانی‮ ‬ژیاندا پێشكەوتنی‮ ‬زۆرمان بەدەستهێناوە،‮ ‬بەڵام مانای‮ ‬ئەوە نییە رێگەمان تەواو بووە،‮ ‬مانای‮ ‬ئەوە نییە بەرنامەكانمان تەواو بووە،‮ ‬مانای‮ ‬ئەوە نییە ئێمە پاڵ بدەینەوە و تەواو ئێمە كوردستانمان گەیاندە قۆناغی‮ ‬خۆشی‮. ‬ئێمە رێگەیەكی‮ ‬دوورترمان لە پێش ماوە بۆ ئەوەی‮ ‬زیاتر سەركەوتوو بین‮. ‬

ئەم رێگەی‮ ‬كە لە پێش ئێمە ماوە لەم هەڵبژاردنانەی‮ ‬كە ئێستا لە پێشمانن‮ ‬9/21‮ ‬ئەو رۆژەیە كە چارەنووس و ئایندەی‮ ‬كوردستان لەوێدا بڕیاری‮ ‬لەسەر دەدرێت‮. ‬ئێمە دەمانەوێ ئایندەی‮ ‬كوردستان لە دەست لایەنێك بێت كە گەلی‮ ‬كوردستان بتوانن متمانەی‮ ‬پێ بكەن‮. ‬رابردووی‮ ‬پارتی،‮ ‬ئێستای‮ ‬پارتی‮ و ‬ئایندەی‮ ‬پارتی‮ و ‬بڕوا بەخۆبوونی‮ ‬پارتی‮ ‬ئەو رێگەیە كە گەلی‮ ‬كوردستان دەتوانێ باوەڕی‮ ‬پێ بكات‮.‬

من دەمەوێ دیسانەوە داوا بكەم لە ئێوەی‮ ‬خۆشەویست،‮ ‬لە ئێوەی‮ ‬كە بەرپرسی‮ ‬بلۆك و رێكخراوەكانن لقەكانن ناوچەكانن، ئەمڕۆ رۆژی‮ ‬ئەوە نییە كەس كێشەی لەگەڵ كەسدا هەبێ.
ئەمڕۆ رۆژی‮ ‬ئەوە نییە خیلافمان لەناو خۆمان هەبێ،‮ ‬ئەمڕۆ رۆژی‮ ‬ئەوە نییە كەس دڵگران بێ لە هەڤاڵ و‮ ‬ بەرپرسی‮ ‬خۆی،‮ ‬ئەمڕۆ هەموومان دەبێت دڵمان فراوان بێ هەموومان دەبێ كۆدەنگ بین،‮ ‬چونكە ئەوەی‮ ‬كە لە پێشمانە بۆ پارتی‮ ‬گرنگە، زۆر زۆر گەورەترە لەوەی‮ ‬كە ئەمڕۆ ئێمە خۆمان سەرقاڵ بكەین بە ‬ كێشەی‮ ‬بچووك‮.

‬من داواتان لێدەكەم هەموو وەك‮ ‬یەك تیم پێكەوە كاربكەین بۆ‮ ‬9/21‮ ‬رۆژی‮ ‬دەنگدان بەرەو سندووقەكانی‮ ‬دەنگدان بچین و هەموو پێكەوە بچین‮. ‬

بەپێی‮ ‬هەموو ئامارەكان لە سنووری‮ ‬400‮ ‬هەتا‮ ‬چوارسەد و ئەوەندە‮ ‬هەزار ئەندامی‮ ‬پارتیمان‮ ‬هەیە،‮ ‬بەس دەنگی‮ ‬خۆتان بدەن ئەگەر هەریەكەمان لە رۆژی‮ ‬دەنگدان‮ ‬یەك نەفەر لەگەڵ خۆی‮ ‬ببات سنووری‮ ‬800‮ ‬هەزار دەنگ بۆ پارتی‮ ‬ مسۆگەر دەكەین.

سەركەوتنی‮ ‬پارتی‮ ‬لەم هەڵبژاردنە سەركەوتنی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستانە، سەركەوتنی‮ ‬میللەتی‮ ‬كوردە، سەركەوتنە بۆ ئایندەیەكی‮ ‬گەشتر بۆ ئەم وڵاتە‮. ‬كاندیدەكانی‮ ‬ئێوە لێرەن ئەمانە هەمووی‮ ‬خۆتان داتان ناوە،‮ ‬ هەمووشیان بەڕاستی‮ ‬خەڵكانێكن كە بە دڵنیاییەوە دەتوانن ئێوە متمانەیان پێ بكەن كە ئەمانە بە بەرنامەكانی‮ ‬خۆیان لە پەرلەمانی‮ ‬كوردستان، بە كارەكانی‮ ‬خۆیان لە پەرلەمانی‮ ‬كوردستان دەتوانن كاری‮ ‬باشتر بكەن بۆ ژیانی‮ ‬ئێوە، بۆ كارەكانی‮ ‬ئێوە، بۆ خزمەتكردنی‮ ‬وڵاتی‮ ‬ئێوە،‮ ‬هیوادارم ئێوە دەنگ بەم كاندیدە خۆشەویستانە بدەن، ئەوانەی‮ ‬كە لێرەن، متمانەیان پێ بكەن،كە هەریەك لە بوارێكدا ئیشیان كردووە و ئەمڕۆ پێویستیان بە دەنگی‮ ‬ئێوە هەیە،‮ ‬پێویستیان بەوە هەیە كە دەبێ كاریان بۆ بكەن مەسەلە شەخسی‮ ‬خۆیان نییە،‮ ‬مەسەلە پارتییە،‮ ‬ئەمڕۆ ئێمە دەبێ‮ ‬یەك بە‮ ‬یەك هەوڵیان بۆ بدەین بۆ ئەوەی‮ ‬سەركەوتوو بن لەو هەڵمەتەی‮ ‬كە ئەمڕۆ دەستیان پێكردووە‮. ‬چاوەڕێی‮ ‬هیمەتی‮ ‬ئێوەین لە‮ ‬9/21‮ ‬بۆ هەڵبژاردنی‮ ‬لیستی‮ ‬110ی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان‮. ‬پێكەوە هەمووتان بەیەك دەنگ بۆ ئاوەدانی‮ ‬و گەشەپێدانی‮ ‬كوردستان بۆ خزمەتكردنی‮ ‬زیاتری‮ ‬خانەوادەی‮ ‬شەهیدان و قوربانیان و ئەنفال،‮ ‬بۆ ئایندەیەكی‮ ‬گەش بۆ ئەم وڵاتە دەنگ بە لیستی‮ ‬110ی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان دەدەم‮، زۆر سوپاس .‬

هەواڵی پەیوەندیدار