٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

سیداد بارزانی داوای لە خەڵكی باڵەكایەتی كرد دەنگی خۆیان بە لیستی 110 بدەن

سەرچاوە: KDP.info

چۆمان – تایبەت بەKDP.info/ بە سەرپەرشتیی سیداد بارزانی؛ لیژنەی باڵای سەرپەرشتیاری بانگەشەی هەڵبژاردنی لیستی سەد و دەی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پەرلەمانی كوردستان لە سنووری هەردوو لقی دە و بیست و شەشی گوڵانی پارتی كۆبوونەوەیەكی جەماوەری فراوان لە شارۆچكەی چۆمان بەڕێوەچوو. لە كۆبوونەوەكەدا سیداد بارزانی سوپاسیی ئامادەبوونی چین و توێژەكانی دەڤەری باڵەكایەتی كرد و داوای كرد كە بە هەمان شێوەی كە لە قوناغەكانی سەختی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كوردستاندا رۆڵێكی گەورەیان گێڕاوە و بۆ ئازادیی كوردستان قوربانیی زۆریان داوە و دووچاری ژیانێكی نالەبار هاتوون؛ بە هەمان شێوەش بە گوڕ و تینەوە بەشداری لە هەڵبژاردنەكان بكەن و دەنگی خۆیان بە لیستی سەد و دەی پارتی دیموكراتی كوردستان و كاندیدانی ئەو لیستە بدەن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار