٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

مەحمود محەمەد : بەیانی بەئامادەبوونی سەرۆک بارزانی لە یاریگای شەهید فەرەنسۆ هەیری، هەڵمەتی هەڵبژاردنی پارتی دەست پێدەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر تایبەت بە  KDP.info/  تەنیا پارتی دیموکراتی کوردستان بە فەرمی دەستی بە هەلمەتی هەڵبژاردن نەکردووە، ئەمەش بە یەکێک لە بەرنامە سەرنجڕاکێشەکانی ئەم حزبە گەورە و بە دەسەڵاتە دادەنرێت. چەند رۆژێکە بەفەرمی هەلمەتی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان دەستی پێکردووە، سەرجەم لیست و لایەنە سیاسییەکان دەستیان بە کار و چالاکی کردووە، تەنیا پارتی بڕیاری دابوو، کە چەند رۆژێک ئەم هەڵمەتە دوابخات. لەمبارەوە ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی رایگەیاند: بەیانی بەفەرمی دەست بە هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی کوردستان دەکەین و  دواخستنی ئەم چەند رۆژەشمان بۆ ئەوە بوو، خەڵک بێزار نەبێت و هەروەها مەرج نییە هەموو شتێک بە خێرایی و لە یەکەم رۆژدا دەست پێبکات.

سەربارەت بە دەستپێکردنی هەلمەتەکانی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانای کوردستان مەحمود محەمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە  KDP.info  راگەیاند: بەیانی بە ئامادەبوونی سەرۆکی بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە یاریگای شەهید فەرەنسۆ هەریری لە رێورەسمێکی جەماوەری دەست بە هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن دەکەین. هەرلەوێش  سەرۆک بارزانی وتارێک لەمەڕ بایەخ و گرینگی هەڵبژاردن و ئەم پرۆسە دیموکراسییە پێشکەش دەکات و کە رەچاو دەکرێت  لەم پرۆسەیەدا گۆڕانکاری لە هاوسەنگی و دەنگەکان رووبدات، بۆیە ئەمە بەیەکێک لە هەڵبژاردنە گرینگەکانی کوردستان دادەنرێت.

هەروەها مەحمود محەمەد ئاماژەی بەوەشکرد کە هەر سبەینێ لەم کەرنەڤالە جەماوەریەدا کاندیدەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادە دەبن، سەرباری ئاشکراکردن و راگەیاندنی بەرنامەی پارتیمان بۆ هەڵبژاردنەکان و  چەندین بەرنامەی دیکەش لەمبارەوە پێشکەش دەکرێت.

هەروەها ئەم ئەندامەی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ئێمە بڕوامان وایە دەبێت رێز لە ئیرادەی خەڵک بگرین، لە کاتی پرۆسەی هەڵبژاردن رەچاوی ئارامی و ئاسایشی خەڵک بکەین، تا دەکرێت رکابەرییەکان بە شێوەی مەدەنی و دوور لە بێزارکردنی جەماوەر و دانیشتوانی شار و شارۆچکەکانی کوردستان بەرێوەبچن. سەرباری ئەوانەش دەبێت ئەندامەکانی پارتیمان رەچاوی پابەندبوون بە یاسای کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بکەن. ئێمە بۆیەش ئەم چەند رۆژەش هەلمەتی هەڵبژاردنمان وەکو پارتی دیموکراتی کوردستان دواخست، تا خەڵک بیزار نەبن،  ئەمە یەکێکە لە پلانەکانی پارتیمان بۆ چوونە ناو پرۆسەی هەڵبژاردن، هەروەها مەرج نییە هەموو شتێک بە خێرایی و لە یەکەم رۆژدا دەست پێبکات، گرینگ ئەنجامەکانی کۆتاییە، کە ئێمە بڕوای زۆرمان بە پارتی و  جەماوەرەکەی هەیە لەم هەڵبژاردنەش دەیسەلمێنن کە پارتی حزبی نەتەوە و بڕیارە سەختەکانە.   

هەواڵی پەیوەندیدار