فازل میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پێشوازی لە شاندێكی (حزبی تیار المستقبل) ی لوبنانی كرد
ئەمڕۆ لە بارەگای مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سەلاحەدین فازل میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پێشوازی لە شاندێكی (حزبی تیار المستقبل) ی لوبنانی بە ئەندامەتی (سمیر چومیگ) جێگری سەرۆكی حزب و خالد شهاب ئەندامی مەكتەبی سیاسی و بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی حزبی تیار المستقبل كرد.
لەدانیشتنێكدا كە د. جعفر ابراهیم و رێبوار یەلدا ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و خسرۆ گۆران بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و شیرین ئامێدی و د. ڤیان صبری ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی ئامادەی بوون فازل میرانی سەرەخۆشی سەركردایەتی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانی پێشكەشی گەل و حكومەتی لوبنانی و كەسوكاری قوربانیانی كارە تیرۆریستیەكانی ئەم دواییە لە لوبنان رووی داوە كردو هیوای خواست گەلی لوبنان هەر لە پێشكەوتندابێت.
فازل میرانی پەیوەندییەكانی نیوان پارتی دیموكراتی كوردستان و حزبی تیار المستقبلی بە پەیوەندی مێژینەو دۆستانە وەسف كردو هیوای خواست پەرە بەم پەیوەندیانە بدرێت و ئاماژەی بەوەدا كە ئێمە لە سەروبەندی هەڵبژاردنداین و هیوادارین ئەم هەڵبژاردنە بەشێوەیەكی زۆر رێك وپێك و سەركەوتوو بەرێوە یچێت و ببێتە مومارەسەیەكی تری سەركەوتووی دیموكراتیەت لە هەرێم و ناوچەكەداو هەروەها سەبارەت بە رەوشی ئەمرۆی عێراق بەگشتی و هەرێمی كوردستان بەتایبەتی دووا.
لەلای خۆیەوە (سمیر چومیگ) جێگری سەرۆكی حزبی تیار المستقبل وێرای دەربرینی سوپاسگوزاری خۆی بۆ مەكتەبی سیاسی بۆ ئەم دیدارەو رێزو سڵاوی سعد الحریری سەرۆكی تیار المستقبلی گەیاندە سەركردایەتی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و ئاماژەی بە پەیوەندییەكانی نیوان هەردوولاداو بە پەیوەندی دۆستانەو مێژوویی وەسف كردو دیاری كرد كە هەرێمی كوردستان كەوتووەتە سەر نەخشە رێگای دیموكراتیەت لە گۆرەپانی سیاسی جیهان دا.
لەلایەكی ترەوە باسی لەوە كرد كە هاوكاری نیوان گەلانی ناوچەكە لە بەرژەوەندی و چەسپاندنی ئارامی و بەرقەرارییەوئالوگۆركردنی شارەزایی لە نیوانیاندا زۆر گرنگە بۆ هەموو لایەنەكان. هەروەها سەرسورمانی خۆی بۆ ئەم پێشكەوتنەی هەرێمی كوردستان كە لە ماوەیەكی كەم دا لە دوای ئازادی عێراق بەخۆیەوە بینی وە لە هەموو روویەكەوە دەربری.




