سكرتێری مهكتهبی سیاسی پێشوازی لە دەستەی باڵای كۆمەڵەی شەهیدانی زیندووی كوردستان كرد
ئەمڕۆ لە بارەگای مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سەلاحەدین فازل میرانی سكرتێری مهكتهبی سیاسی پێشوازی لە دەستەی باڵای كۆمەڵەی شەهیدانی زیندووی كوردستان كرد.
لە دیدارێكەدا فازل میرانی وێڕای زۆر بە گەرمی بەخێرهێنانی شاندی میوان تیشكی خستە سەر رەوشی ئەمرۆی كوردستان و عێراق بەگشتی و تازە پێشهاتەكان خستەروو.
میرانی دوپاتی كرد كە شەهیدانی زیندوو رێزو تەقدیرێكی تایبەتیان لەلایەن سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان هەیەتی و شەهیدانی زیندوو ئەندامی لاشی خۆیان قوربانی كوردوكوردستان یان كردووەو پارتی دیموكراتی كوردستان ئامادەیە بۆ پێشكەشكردنی هەر هاوكاریەك بۆ ئەم سەربەرزانە.
دیسان میرانی تەئكیدی كرد كە هەركەسێك خۆی خۆش دەوێت بەڵام شەهیدە زیندووەكان وەڵات و خاكی خۆیان لە گیان و لاشی خۆیان خۆشتریان دەوێت ئەمەش سەربەرزیە بۆ هەموومان و گەلی كوردستان شانازە كە كەسانی وەك ئێوەی شەهیدی زیندوو تیادابن.
لە لای خۆیەوە قدسی علی قادر سەرۆكی كۆمەڵەی شەهیدانی زیندووی بەناوی دەستەی باڵاوئەندامانی كۆمەڵەكە سوپاسی سەركردایەتی پارتی و سكرتێری مهكتهبی سیاسیكرد بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەی كە لێیان كراوەو داوایان كرد سوپاس و رێزو تەقدیری خۆیان بەرێگای مهكتهبی سیاسیپارتی بگەیەننە جەنابی سەرۆك مسعود بارزانی بۆ ئەو پاڵپشتی و هاوكاری كردنە كە جەنابیان پێشكەشیان كردووە.
هەروەها سەرۆكی كۆمەڵەی شەهیدانی زیندوو ئامادەیی خۆیان دووپات كرد بەدرێژەدان بەخەباتی خۆیان و درێغی نەكردنیان لە قوربانیدان لەپێناو كوردوكوردستان.




