سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی (پ.د.ك) پێشوازی له كونسلی گشتی ئه‌مریكا له هه‌رێم كرد

ئه‌مرۆ له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان فازل میرانى سكرتێری م.س پێشوازی له جوزیف پێننگتون كونسلی گشتی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان كرد.
له دیداره‌كه‌دا بارودۆخی سیاسی عێراق و كوردستان و رووداو‌و و گۆڕانكاری و پێشهاته سیاسیه‌كانی ناوچه‌كه باس كرا، میرانی جه‌خت له ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له 21/9/2013 كرد‌و ته‌ئكید له سه‌رخستنی پرۆسه‌ی دیموكراسی و هه‌ڵبژاردن كرد‌و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه هیچ به‌ربه‌ستێك و بیانوویه‌ك بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان نییه.
هه‌روه‌ها میرانی دووپاتی كرد كه چه‌ندین ساڵ گه‌لی كورد له پێناو ئازادی و دامه‌زراندنی سیسته‌مێكی دیموكراسی له عێراق تێ ده‌كۆشێ كه هه‌موو پێكهاته‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی به‌شداربن و هیچ لایه‌ك په‌راوێز نه‌خرێت و تاكه رێگا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان دیالۆگه له‌سه‌ر بنه‌مای پابه‌ندبوون به ده‌ستوور.
هه‌روه‌ها میرانى دیاری كرد كه رۆڵی سه‌ركردایه‌تی كورد له بونیادنان و په‌سه‌ندكردنی ده‌ستوور و پاراستنی ره‌وشی عێراق رۆڵێكی گرنگی گێڕاوه‌و هه‌رده‌م ئاماده‌یه بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه‌كانی عێراق بۆ به‌رقه‌راركردنی هێمنی و ئاسایش و دابین كردنی خۆشگوزه‌رانی بۆ گه‌لانی عێراق.
له لای خۆیه‌وه كونسوڵی گشتی ستایشی رۆڵی سه‌ركردایه‌تی كورد بۆ هاوكاری كردن و به‌هانا هاتنی ئاواره‌كانی رۆژ ئاوای كوردستان به‌رز نرخاند‌و هه‌روه‌ها خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بۆ ئارامی و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان و ئه‌م پێشكه‌وتنانه‌ى له بواره جیاجیاكاندا به‌دى ده‌كرێت.




