٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

مه‌كته‌بی سیاسی پ.د.ك بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سكرتێر و ئه‌ندامانی حزبی شوعی كوردستان كرد

سەرچاوە: KDP.info

لەپەیامێكدا مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان پیرۆزبایی نۆزدەهەمین سالرۆژی دامەزراندنی حزبی شیوعی كوردستان دەكات كە ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی:

سكرتێری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و هاوڕێیانی به‌ڕێز له‌ مه‌كته‌بی سیاسی و كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و گشت ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حزبی شیوعی كوردستانی هاوپه‌یمان. رێز و سڵاوێكی گه‌رم به‌ بۆنه‌ی 19ـه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنی حزبه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌تانه‌وه‌، پیرۆزبایی گه‌رم له‌ ئێوه‌ و خۆیشمان ده‌كه‌ین و هیوای سه‌ركه‌وتن و سه‌رفرازیتان بۆ ده‌خوازین.

حزبی شیوعی كوردستان لای ئێمه‌ی هاوپه‌یمانتان درێژه‌پێده‌ری كاروانی خه‌باتی شیوعییه‌كانه‌ له‌ كوردستان و عێراقدا و جۆرێكی پێشكه‌وتووی رێكخستنی ئه‌و خه‌باته‌یه‌ له‌ رێكخراوێكی كوردستانیدا كه‌ به‌رنامه‌ و پرۆگرامه‌كه‌ی ته‌رخانه‌ بۆ مه‌سه‌له‌ نیشتمانییه‌ ره‌واكانی خه‌ڵكی كوردستان و به‌ شێوه‌یه‌كی دیالیكتیكی گرێیداوه‌ به‌ كۆی مه‌سه‌له‌ دیموكراتی و مه‌ده‌نییه‌كانی كوردستان و عێراقه‌وه‌، بۆیه‌ وه‌كوو حزبێكی خاوه‌ن مێژوو، خودان نه‌به‌ردی و شۆڕشگێڕ و دڵسۆز بۆ مافه‌ ره‌واكانی گه‌لی كوردستان و پته‌وكردنی بنه‌ما و كۆڵه‌گه‌كانی دیموكراسی و گه‌شه‌پێدانی نیشتمان و چه‌سپاندن و په‌ره‌پێدانی ئازادییه‌كان، له‌یه‌ك سه‌نگه‌ردا هاوپه‌یمانێتیمان له‌گه‌ڵتان هه‌یه‌ و په‌ره‌ به‌و په‌یوه‌ندییانه‌مان ده‌ده‌ین و ئاسۆیه‌كی فراوانیشیان له‌به‌رده‌م ده‌كه‌ینه‌وه‌.


به‌رزو به‌ڕێز بێ یادی دامه‌زراندنی حزبی شیوعی كوردستان. سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ هه‌موو ئه‌و پێشمه‌رگه‌ شیوعییه‌ نه‌به‌ز و خه‌باتكه‌رانه‌ داده‌نه‌وێنین كه‌ له‌ سه‌نگه‌ره‌كانی شۆڕشی ئه‌یلوول و هه‌موو شۆڕش و به‌رخودانه‌كانی كوردستاندا خوێنیان به‌خشی بۆ به‌دیهێنانی عێراقێكی دیموكراتی فیدراڵ و كوردستانێكی ئازاد و گه‌لێكی به‌ختیار.

مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
30/6/2012
 

هەواڵی پەیوەندیدار