سەڵاح دەلۆ: بەرنامەیەکى تۆکمە داندراوە بۆ ئەوەى لە دەزگا حکومییەکاندا گرنگى بەئافرەتانى كەركوك - گەرمیان بدرێت
هەژار ڕەشید - کەرکووک
لە بارەگاى ئەنجومەنى سەرکردایەتى کەرکووک - گەرمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان هەڤاڵ سەڵاح دەلۆ سەرۆکى ئەنجومەن وهەڤاڵان محمد خوردشید و فاتیح محمد بەگ پێشوازییان كرد لە دکتۆرە ڤیان سلیمان سكرتێری یەكێتی ئافرەتانی كوردستان و شاندێكی یاوەری.
لەدیدارەکەدا باس لە ڕەوشى ئیستایى ناوچەکە کرا و بەتایبەتى رەوشى ئافرەتانى کوردستان و کەرکووک.
هەڤاڵ سەڵاح دەلۆ بەرپرسى ئەنجومەنى سەرکردایەتى کەرکووک – گەرمیان ئامادەیى خۆى دەربرى بو هەموو جۆرە هاوەکارییەک بۆ ئافرەتانى سنوورى پارێزگای کەرکووک هەروەها باس لە رۆلى ئافرەتان کرا کە شان بە شانى پیاوان لە شۆرشەکانى کوردستان بەشداریان کردووە و رۆلى بە رچاویان هەبووە.
لە دیدارەکەدا هەڤاڵ سەڵاح دەلۆ ئاماژەی بەوەکرد " لە ئەنجومەنى سەرکردایەتى کەرکووک –گەرمیان بەرنامەیەکى تۆکمەمان داناوە بۆ ئەوەى گرنگى بەئافرەتانى سنورەکە بدەین بەتایبەت ڕۆڵى ئافرەتان لە دامودەزگاکانى ئیدارەى کەرکووک بەگشتى بۆ ئەوەى ئافرەتیش لەم سنورەدا پۆستى حکومى وەربگرێت.
لەلای خۆییەوە دکتۆرە ڤیان سلێمان سکرتێرى یەکێتى ئافرەتان سوپاسى ئەو هەنگاوانەى ئەنجومەنى سەرکردایەتى کەرکووک –گەرمیان کرد لەو ڕۆڵەى کە بینیویانە بۆ بەروپێشچوونى ئاستى ئافرەت لە سنورى پارێزگای کەرکووکدا.


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

