٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی لە 16 پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلول و گوڵان كرد

سەرچاوە: KDP.info

لە بارەگای مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سەلاحەدین هەڤاڵ جعفر ابراهیم ئەندامی مەكتەبی سیاسی و بەرپرسی مەكتەبی رێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان و هەڤاڵ عمر عوسمان بەرپرسی مەكتەبی رۆشنبیری و راگەیاندنی پێشمەرگە پێشوازیان كرد لە (16) پێشمەرگەی شۆرشی مەزنی ئەیلول وگوڵان كە بە پێ لە زاخۆ بەبۆنەی 67 ساڵەی دامەزراندنی پارتیمان بەرێكەوتبوون بۆ سەردانی مەزاری نەمران لە بارزان بۆ دەربڕینی خۆشەویستی و نوێ كردنەوەی سۆزو پەیمان بۆ دامەزرێنەری پارتی باوكی نەتەوەی كورد مستەفا بارزانی و كاكە ئیدریسی هەمیشە لە یاد.

لەلای خۆیەوە هەڤاڵ جعفر ابراهیم وێڕای بەخێرهێنانیان سوپاسی رۆڵی جوامێرانەی پێشمەرگە قارەمانەكان لە شۆرشی ئەیلولی مەزن و گوڵانی پێشكەوتنخواز كردو ئاماژەی بەوەدا كە ئێستا ئێوە بەرهەمی خەبات و قوربانیدانی خۆتان دەبینن و سوپاسی و دەست خۆشی سەركردایەتی سیاسی و مەكتەبی سیاسی پارتی بۆ ئەو وەفاو نوێ كردنەوەی پەیمان بۆ ئەم پێشمەرگە بەرێزانە كرد كە بە پێ سەردانی مەزاری نەمرانیان كردووە.

 

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار