فازل میرانی پێشوازی لە سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان كرد
ئەمرۆ پێنچ شەممە 28/6/2012 لەبارەگای مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەلاحەدین فازل میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پێشوازی لە بەلێن عبدالله سكرتێری حزبی زەحمەت كێشانی كوردستان و شاندی یاوەری كرد كە پێكهاتبوو لە: بەهمەن حوسێنی جێگری سكرتێری حزب و هیوا سیدسلیم و دكتۆر ئەحمەد ئەنوەر و گۆران جەلال ئەندامانی مەكتەبی سیاسی.
لەدیدارەكەدا كە ئازاد بەروزاری و مەحمود محەمەد ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و رەمزی شعبان ئەندامی یەدەگی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان تێیدا ئامادەببوون، فازل میرانی وێرای بەخێرهێنانیان تیشكی خستە سەر رەوشی ئەمرۆی كوردستان و عێراق و ناوچەكە.
هەردوولا تەئكیدیان لەسەر یەكریزی هێزە كوردستانیەكان و رێكخستنی ناومالی كورد كرد و بەزەرورەتێكی نەتەوەیی و مێژوویی لەقەلەمدا لەم قۆناغەدا.
فازل میرانی ئاماژەی كرد بەو تەنگژە خەتەرناكەی كە رووبەرووی پرۆسەی سیاسی عێراق دەبێت و هۆكەشی گەراندەوە بۆ پابەندنەبوون بەدەستور و جێ بەجێ نەكردنی رێكەوتننامەكان و بەتایبەتی رێكەوتننامەی هەولێر و خۆدزیینەوە لەچارەسەركردنی كێشەكان.
لەكۆتایشدا شاندی میوان سوپاسگوزاری خۆیان ئاراستەی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد بۆ ئەم پێشوازییە گەرمەی كە لێیلن كرا.


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

