٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسى پێشوازی له‌ سكرتێرى حزبى سۆسیالیست دیموكراتى كوردستان كرد

سەرچاوە: KDP.info

لەسەلاحەدین فازل میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی لە محەمەد حاجی محمود سكرتێری پارتی سوسیالیستی كوردستان كرد

له‌ دانیشتنێكدا كه‌ ئازاد به‌روارى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى و ڕه‌مزى شه‌عبان ئه‌ندامى یه‌ده‌گى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیموكراتى كوردستان و هه‌ڤاڵ عه‌بدوڵڵا حاجى مه‌حمود ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى حزبى سۆسیالیت و ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان ئاماده‌ى بوون، فازل میرانى وێراى به‌ خێرهێنانیان ڕوونكردنه‌وه‌یكى له‌ سه‌ر ڕه‌وشى ئه‌مڕۆى هه‌رێمى كوردستان و عێراق پێشكه‌شكرد.

له‌م كۆبونه‌وه‌یدا هه‌ردوولا ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر یه‌كڕیزى هێزه‌ سیاسیه‌كانى كوردستان كرد و قۆناغى سیاسى ئه‌مڕۆى عێراق به‌ به‌ر نه‌قه‌رار بوون و قه‌یران وه‌سفكرد و هه‌ردوولا هاوڕاو هاوبیربوون سه‌باره‌ت به‌ پاڵپشتیكردنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ زیاتر پێشكه‌شكردنى كاره‌ خزمه‌تگوزایه‌كان بۆ گه‌لى كوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار