شاندێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی سەردانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانی کرد

ئه‌مرِۆ فازل میرانى سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به یاوه‌رى ئازاد به‌روارى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى و رِه‌مزى شه‌عبان ئه‌ندامى یه‌ده‌گى مه‌كته‌بى سیاسى و ئه‌حمه‌د كانى به‌رپرسى مه‌كته‌بى په‌یوه‌ندییه‌كانى كوردستانى و عێراقى پارتى سه‌ردانى باره‌گاى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستانیان كرد و له لایه‌ن مامۆستا محه‌مه‌د فه‌ره‌ج ئه‌میندارى گشتیی یه‌كگرتوو و ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسى پێشوازییان لێكرا.
له دانیشتنێكدا فازل میرانى پیرۆزبایى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى ئاراسته‌ى ئه‌میندارى گشتیى یه‌كگرتوویى ئیسلامى كرد به بۆنه‌ى وه‌رگرتنى پۆستى تازه‌ى و كۆتاهاتنى كۆنگره‌ى یه‌كگرتوو به سه‌ركه‌وتوویى.
له دانیشتنه‌كه‌دا هه‌ردوولا رِه‌وشى ئه‌مرِۆى كوردستان و عێراقیان تاوتوێ كرد و رِێكخستنى ناوماڵى كوردیان به زه‌روره‌تێكى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانى له قه‌ڵه‌م دا و درێژه‌دان به په‌یوه‌ندیى دووقۆڵى نێوان هه‌ردوولا له سه‌ر بنچینه‌ى رِێزگرتنى به‌رامبه‌ر و، به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌یه‌كانى گه‌لى كوردستان به ئه‌ركێكى نه‌ته‌وه‌ییان وه‌سف كرد.
له كۆتایى دانیشتنه‌كه‌شدا مامۆستا محه‌مه‌د فه‌ره‌ج ئه‌میندارى گشتیى یه‌كگرتوو سوپاسى مه‌كته‌بى سیاسیى پارتى كرد بۆ ئه‌م سه‌ردانه و پیرۆزباییان و هیواى خواست په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان پارتى یه‌كگرتوو به قۆناغێَكى دیكه‌ى گه‌شه‌دا برِوات و له خزمه‌تى گه‌لى كوردستاندا بێت.


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

