خۆپێشاندان چه‌ند شوێنێکي کوردستان و عيراقي گرته‌وه و هه‌ولێر و دهۆك له بارێکي ئاسايي دابوون

هه‌ولێر- هه‌رێمي کوردستان- عيراق
دوێنێ له هه‌رێمي کوردستان چه‌ند خۆپێشاندانێك به‌ڕێوه‌چوو. هه‌ندێك له‌و خۆپێشاندانانه هێمن بوون و هيچ ڕووداوێکيان لێنه‌که‌وته‌وه، هه‌ندێکي تريشيان توند و تيژي له ناو به‌کارهات و به‌داخه‌وه چه‌ند قوربانييه‌کي لێکه‌وته‌وه له نێو هێزه‌کاني پۆليس و خۆپێشانده‌ران.
پارتي ديموکراتي کوردستان پرسه و سه‌ره‌خۆشي خۆي پێشکه‌ش ده‌کات به که‌س و کاري ئه‌وانه‌ي که گيانيان له‌ده‌ستدا و هيواداريشه برينداره‌کان به‌زووترين کات چاك ببنه‌وه. له هه‌مانکاتدا داوا ده‌کات که لێکۆڵينه‌وه له هه‌موو ڕووداوه‌کان بکرێت و سه‌رپێچيکاران بدرێنه دادگا.
هه‌ردوێنێ و به هه‌ماهه‌نگي و ئاگاداري پارتي ديموکراتي کوردستان، کۆبوونه‌وه‌يه‌ك له نێوان سه‌رکردايه‌تي يه‌کێتي نيشتيماني کوردستان و بزووتنه‌وه‌ي گۆڕان به‌ڕێوه‌چوو. پارتي ديموکراتي کوردستان و يه‌کێتي نيشتيماني کوردستان هاوپه‌يمانن له حکومه‌تي هه‌رێمي کوردستان و گۆڕانيش ئۆپۆزسيۆني سه‌ره‌کييه له هه‌رێم.
به‌ڕێز مه‌سعود بارزاني سه‌رۆکي هه‌رێمي کوردستان و سه‌رۆکي پارتي ديموکراتي کوردستان له دوايين به‌ياننامه ووتي: " هه‌رێمي کوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت له پابه‌ندبوون به پێداني مافي ڕێکخستني خۆپێشاندني هێمن و ئاشتيخوازانه و درووستکردني کۆمه‌ڵگايه‌کي ئاشتيخواز و گه‌شه‌سه‌ندوو و ديموکراسي."
پارتي ديموکراتي کوردستان ڕێز له داوا شه‌رعييه‌کان ده‌گرێت و به مافي ڕه‌واشي داده‌نێت بۆ باشترکردني ژيان و گوزه‌راني هاووڵاتيان. له هه‌مانکاتيشدا ته‌واوي هه‌ڵس و که‌وتي ئه‌و لايه‌نانه ئيدانه ده‌کات که ئه‌و داوا و مافه ڕه‌وايانه‌ي هاووڵاتيان بۆ مه‌رامي سياسي خۆيان به‌کاردێن.
خۆپێشاندانه‌کاني دوێنێ سلێماني و که‌رکوك و ڕانيه و چه‌مچه‌ماڵ و سه‌يد سادق و که‌لاري گرته‌وه. له چه‌مچه‌ماڵ و که‌لار و سه‌يد سادق باره‌گاکاني پارتي ديموکراتي کوردستان ته‌قه‌يان لێ‌کرا به‌ڵام هێزه‌کاني پۆليس توانيان ئه‌و که‌سانه‌ي که توند و تيژيان ئه‌نجام ده‌دا دوور بخه‌نه‌وه.
خۆپێشاندانه‌کان له شار و شارۆچکه‌کان شيوازي جياجيايان به‌خۆوه بيني. بۆ نموونه، له هه‌رێمي کوردستان خۆپێشانده‌ران داواي چاک‌سازي و نه‌هێشتني گه‌نده‌ڵيان ده‌کرد، له کاتێکدا له که‌رکوك که له ده‌ره‌وه‌ي ده‌سه‌ڵاتي هه‌رێمي کوردستانه خۆپێشانده‌ران که چه‌ند گرووپێکي عه‌ره‌بي بوون له دژي هاووڵاتياني کورد و تورکمان و ده‌سه‌ڵات خۆپێشاندانيان سازکردبوو.
له هه‌ولێرودهۆك بارودۆخ ئارام و ئاسايي بوو و زۆربه‌ي شوێنه‌کاني تري کوردستانيش هێمني و ئارامي باڵي به‌سه‌ردا کێشابوون. له هه‌ولێر چه‌ند هاووڵاتييه‌ك له به‌رده‌م پارێزگاي هه‌ولێر کۆبوونه‌وه بۆ پشتگيري و پاڵپشتي له دواي ئه‌وه‌ي که‌ناڵێکي ته‌له‌فزيۆني به هه‌ڵه هه‌واڵي ئه‌وه‌ي بلاو کردبۆوه که باڵه‌خانه‌ي پارێزگاي هه‌ولێر له لايه‌ن خۆپێشانده‌ران هێرشي کراوه‌ته سه‌ر و سووتێنراوه. له ڕاستيشدا نه خۆپێساندان ڕوويدابوو و نه باڵه‌خانه‌که‌ش سووتێنرابوو.
خۆپێشاندانه‌کاني کوردستان هاوکات بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و خۆپێشاندانانه‌ي که له عيراق به‌ڕێوه‌چوو که تيايدا خۆپێشانده‌ران داواي پێشکه‌شکردني خزمه‌تگوزاري زياتر و نه‌هێشتني گه‌نده‌ڵيان ده‌کرد. چه‌ندين ڕووداوي توند و تيژي له موسڵ و به‌غدا ڕوويدا.
به‌ر له دوو ڕۆژيش له شاري هه‌ڵه‌بجه هه‌ندێك له خۆپێشانده‌ران ته‌قه‌يان له هێزه‌کاني پۆليس کرد که بووه هۆکاري شه‌هيد بووني پۆليسێك و برينداربوون يه‌کێکي تر.

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)