٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

مەکتەبی سیاسی پارتی، پیرۆزبایی لە دامەزراندنی سۆسیالست دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بۆ/ - برای بەڕێزمان كاكە حەمەی حاجی مەحمود، سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستانی

-       بەڕێزان ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و گشت كادیر و ئەندامان و لایەنگرانی حزبی هاوپەیمانمان.

 

سڵاوێكی شۆڕشگێڕانە....

بەبۆنەی (37)مین ساڵیادی دامەزراندنی حزبە تێكۆشەرەكەتانەوە گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەكەین و ئومێدەوارین ئەم بۆنەیە ببێتەوە هاندەر بۆ هەرچی زیاتر پێشكەوتن و گەشەكردنی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، ئەو حزبە خەباتكارەی نیشانەیەكی درەوشاوەی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەكەمانە و شوێن دەستی لە مێژووی تێكۆشان و قوربانیدان لەپێناوی ئامانج و مافە رەواكانی گەلی كوردستاندا دیارە و جێی شانازییە.

ئەمڕۆ لە هەلومەرجێكدا یادی دامەزراندنی حزبەكەتان دەكەنەوە كە پڕكێشییەكانی بەردەم گەلەكەمان زۆرن و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەیش خێران و ئایندەی دۆزی رەوای نەتەوەكەیشمان كەتۆتە ژێر كاریگەری و ئەگەرەكانی ئەو گۆڕانكارییانە، هەموو ئەوانەیش پێویستییان بە یەكڕیزی و كۆدەنگی هەموو هێزە كوردستانییەكان و هەماهەنگی و كاری هاوبەشی لایەنە كوردستانییەكانە. بڕوامان بەوەیە حزبی سۆسیالیست دەتوانێ لەگەڵ ئێمەو هاوپەیمانەكانمان رۆڵی گرنگ بگێڕێ بۆ رێكخستنی ناوماڵی كوردستان و یەكبوونی ئیرادەی سیاسیمان بۆ بەرگریكردن لە دەستكەوتەكانمان و هەنگاونان بۆ بەدیهێنانی ئامانجەكانی گەلەكەمان.

سەری رێز و نەوازش بۆ شەهیدانی حزبە تێكۆشەرەكەتان و هەموو شەهیدانی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان دادەنەوێنین .

جارێكی دیكە پیرۆزبایی گەرممان قبوڵ بكەن...

 

                    

                     مەكتەبی سیاسی

پارتی دیموكراتی كوردستان

                                                                  7/8/2013

 

هەواڵی پەیوەندیدار