٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

پارتی و پارتی سۆشیال-دیموکراتی نەمسا پەیوەندییەکانیان بەهیزتر دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

لە چوارچێوەی سەردانێکدا بۆ وڵاتی نەمسا،  هێمن هەورامی بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پ.د.ک، بەیاوەری هەڤاڵانی رێکخراوی نەمسا ، لەگەڵ  کریستیان موتۆنین، ئەندامی پەرلەمان و بەرپرسی سیاسەتی دەرەوە و کاروباری یەکێتیی ئەوروپای پارتی سۆسیال-دیموکراتی نەمسا، لە باڵەخانەی پەرلەمانی نەمسا کۆبۆوە .
شاندی پ.د.ک ، پوختەیەکیان لە سەر سیاسەت و هەڵوێستەکانی پ.د.ک لە بارەی پەیوەندییەکانی ئێستای هەرێمی کوردستان و بەغدا و پەرەسەندەکانی ناوچەکە شی کردەوە. لە بارەی پەیوەندییە دوو قۆلییەکانی نیوان هەردولا ، شاندی پ.د.ک داوای کرد ، کە پارتی سۆسیال-دیموکراتی نەمسا ، کە پەیوەندییەکی میژووییان لەگەل کوردستان هەیە ، ئەکتیڤانەتر و سیستەماتیکیترپەرە بە پەیوەندییە هەمەلایەنکانی نێوان هەرێمی کوردستان و نەمسا بدرێت و لە پەرلەمانی نەمسا گروپی هەموو پارتەکان بۆ پشتیوانی لە هەرێمی کوردستان دروست بکرێت.
کریستیان موتۆنین، خۆشحاڵی خۆی بە پەیوەندییەکانی نێوان پ.د.ک و پارتەکەیان دەربڕی و دووپاتی کردەوە کە ئەوان لە نزیکەوە بە دواداچوون بۆ پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن و سەرکەوتنی هەرێمی کوردستان بە سەرکەوتنی دیموکراسی لە ناوچەکەدا دەزانن.
لە لایەکی دیکەوە، شاندی پ.د.ک سەردانی پەیمانگای (ڕێنەر)ی پارتی سۆسیال-دیموکراتی نەمسا یان کرد و لە لایەن دکتۆر کارل دوفیک سەرۆکی پەیمانگا و بەرپرسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی پارتی سۆسیال-دیموکرات پێشوازی کران. تەوەری سەرەکی دیدارەکەش، چۆنیەتی سود وەرگرتنی پ.د.ک بوو لە شێوازی کاری پەیمانگاکە و ئەنجامدانی سیمیناری هاوبەش و ئاڵوگۆری ئەزموونی یەکتری لە بواری کاری حیزبی و هەڵمەتی هەڵبژاردن و پێشبرکێی سیاسی.
لە لایەکی دیکەوە، رێکخراوی نەمسای پ.د.ک لە شاری ڤیەننا، سیمینارێکی سیاسی بۆ هێمن هەورامی ساز کرد و ژمارەیکی رەوەندی کوردستانی دانیشتوی ڤیەنا بەشدار بوون .

هەواڵی پەیوەندیدار