فازڵ میرانی: پهیامهكهی سهرۆكی ههرێم رۆشنه و، هیچ لێكدانهوهیهك ههڵناگرێت

سكرتێری پارتی دیموكراتی كوردستان، فازڵ میرانی، روونی دەكاتەوە كە دەستوور گەڕاوەتەوە و، سەرۆكی هەرێمی كوردستانیش ڕەزامەند بووە بە هەمواركردنەوەی.
فازڵ میرانی، لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ گۆڤاری شار، ڕایدەگەیەنێت، پەیامەكەی سەرۆكی هەرێم رۆشنە و، هیچ لێكدانەوەیەك هەڵناگرێت، كە دەقەكە هەبێت بۆچی لێكدانەوەی بۆ بكرێت، لەكاتێك ئجتیهاد دەكرێت كەدەقێك نەبێت، بەڵام هەموو ئەو زانیارییانەی لەدەقی پەیامەكەی سەرۆك و لەیاساكەی پەرلەمان و رێككەوتنی یەكێتی و پارتی لە ڕۆژی 29ی حوزەیران ئاماژەی پێكراوە، من دەڵێم دەستوور گەڕاوەتەوە و، جەنابی سەرۆك بە زاری خۆی گوتی هەموار دەكرێتەوە.
دەربارەی هاوپەیمانێتیی پارتی و یەكێتیش، ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە پارتی دیموكراتی كوردستان هەرچەند بگەڕێت هەر یەكێتی دەدۆزێتەوە"بەدیلی ئێمە بەرامبەر یەكێتی هەر یەكێتییە، تا ئەو كاتەی یەكێتی حەز بكات".
سەبارەت ئەو هێرشانەیكە ئێستا دەكرێتە سەر یەكێتی و، دەڵێت: یەكێتی هێزێك نییە بتوێتەوە، ئەم چەند مانگەی مام جەلال نەخۆش بووە یەكێتی ناو یەكێتی لە هەموو كات بەهێزتر بووە و، ئێمەیش پشتیان دەگرین.
مانگی ڕابردوو چەندین لێدوانی جیاواز لەسەر پەیامەكەی سەرۆک بارزانی لەسەر پرس و هەمواركردنەوەی دەستوور لەلایەن بەرپرسە باڵاكانی هەرێمی كوردستانەوە درا. هەندێك پێیانوایە پەیامەكەی بارزانی باسی هەمواركردنەوەی دەستووری تێدا نەكراوە و، بەشێكیتریش باس لەوە دەكەن بە ڕوونی گەڕانەوە و هەمواركردنەوەیدەستووری تێدا باس كراوە.
سەرۆكی هەرێم، لە ناوەڕاستیمانگی ڕابردوو لە پەیامێكیدا، ئەوەی خستەروو، كە یاسای درێژكردنەوەی ماوەی پەرلەمانی كوردستانی ئیمزا كرد، تاوەكو هیچ بۆشاییەكی یاسایی و دەستووری لە هەرێمی كوردستاندا دروست نەبێت. ماوە و ویلایەتی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، لە لایەن پەرلەمانی كوردستانەوە بە دەنگی فراكسیۆنی كوردستانیی (پارتی و یەكیێتی) لەگەڵ فراكسیۆنەكانی حیزب و نەتەوەكانی دیكەی ناو پەرلەمان و سەربەخۆكان جگە لە فراكسیۆنەكانی حیزبەكانی ئۆپۆزسیۆن، درێژ كرایەوە.
گوتیشی: ئێستا من لەبەردەم ئەركەكانی ئەو هاوپەیمانییەتییە دام كە لە نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانیی كوردستاندا هەیە، كە پێكەوە لەگەڵ چەند حیزب و نەتەوەی كوردستاندا لەناو پارلەمان بڕیاریان داوە، ماوەی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بۆ دوو ساڵ درێژ بكرێتەوە، بەبێ ئەوەی من تێیدا بەشدار بووبم.
سەرۆكی هەرێم، داوا لە سەرۆكایەتیی خولی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان دەكات دوای هەڵبژاردنەكانی 21/9/2013 دەستبەجێ لە كۆبوونەوە دەستپێكییەكانی سەرۆكایەتیی پەرلەماندا بە زووترین كات میكانیزمێك بدۆزنەوە بۆ ئەوەی لە ماوەی كەمتر لە ساڵێكدا بگەنە تەوافوق لەسەر هەمواركردنی پڕۆژەی دەستوور و ئالییەتی هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم




