به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی (پ.د.ك) به‌ڕێوه‌چوو

ئیرۆ جڤاتا سه‌ركردایه‌تیا پارتیا ده‌موكراتا كوردستانێ ب سه‌رۆكاتیا برێز مه‌سعود بارزانى جڤینا نۆرماڵا خوه ئه‌نجامدا. پشتى راوه‌ستانا خولهكهكێ ژبۆ رێزگرتنێ ل جانێ پاقژێ هه‌موو شه‌هیدێن كوردستانێ سه‌روه‌رێ وان بارزانیێ نه‌مر و كاك ئیدریسێ هه‌رتم ل بیر و، پرۆگراما جڤینێ كو ژبال مه‌كته‌با سیاسی ڤه هاتبوو ئاماده‌كرن هاته به‌رچاڤكرن و، سه‌رۆك بارزانى ب بخێرهاتن كرنێ ل هه‌ڤالان و بال كشاندنه سه‌ر ره‌وشا نها یا ده‌ڤه‌رێ و عێراقێ ب گشتى و كوردستانێ ب تایبه‌تى ده‌ست ب جڤینێ كر.
ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٦/٦/٢٠١٢ ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی بەڕێز مەسعود بارزانی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی گرێ دا. دوای خولەکێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیان پاکی هەموو شەهیدانی کوردستان و سەروەریان بارزانیی نەمر و کاک ئیدریسی هەردەم لە یاد، پرۆگرامی کۆبوونەوەکە کە لەلایەن مەکتەبی سیاسییەوە ئامادە کرابوو خرایەڕوو و سەرۆک بارزانی کۆبوونەوەکەی بە بەخێرهێنانی هەڤاڵان و تیسک خستنەسەر بارودۆخی ئێستای ناوچەکە و عێراق بەگشتی و کوردستان بە تایبەتی، دەست پێ‌کرد.
دواى به‌شداریكردنى هه‌ڤاڵان له شرۆڤه‌ى بابه‌ته باسكراوهكانداو ده‌ربڕینى خوێندنه‌وه‌و بیروبۆجوونهكانیان، له كه‌ش و هه‌وایه‌كى دیمو‌كراتى و ڕاشكاوانه‌دا، كۆبوونه‌وه كۆمه‌ڵێك بڕیار‌و راسپارده‌ى گونجاو له‌گه‌ڵ پرۆگرامى پارتیمان و له چوارچێوه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتیمانى لێكهوتهوه.
كۆبوونه‌وه گرنگى ته‌واوى به بارودۆخى ئێستاى عێراق و ره‌وتى پرۆسه‌ى سیاسى و وێستگه‌كانى ئه‌م پرۆسه‌یه‌دا، كه له ئێستادا هه‌ندێ كه‌لێنى دیار‌و گرژى له په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان پێكهاته‌كانى به‌شدار له‌م پرۆسه‌یه‌داو هاوپه‌یمانه‌كانى رۆژانى ڕابردووى دژ به رژێم و سیسته‌مى شمولى بوون و ئێستاش هاوپه‌یمان و به‌شدارن له پرۆسه‌كه‌دا به‌دى ده‌كرێت.
كۆبوونه‌وه وه‌رگرتنى بڕیار‌و ڕاسپارده‌ى گونجاوى به په‌له‌ى به پێویست زانى بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ى ره‌وشى پرۆسه‌كه‌و له به‌رچاوگرتنى چاكترین خیارات و به بهرنانهوهى ڕۆحى سه‌رده‌م به ته‌واوى مۆسسات و پێكهاته‌كانى ده‌وڵه‌تى عێراقى، به بێ ئه‌م ڕاستكردنه‌وه‌یه ووڵات به‌ره‌و پێكه‌و نه‌گونجان و یه‌كتر قبوڵ نه‌كردن له ئیداره‌كردن ده‌چێت و هێشتنه‌وه‌ى گه‌لانى عێراق له نیگه‌رانى و به‌رده‌وامى مه‌ترسى یه‌كان له ڕووى ئه‌منى و سه‌روه‌رى و سه‌ربه‌خۆیى له بڕیارداندا لێ ده‌كه‌وێته‌وه، كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى بێ توانایى حكومه‌ت له پێشكه‌ش كردنى خزمه‌تگوزارى، ناخۆشى و سه‌نگینى ئه‌م بابه‌ته‌ش ده‌كه‌وێته سه‌ر شانى هاووڵاتیان.
كۆبوونه‌وه هۆكارى گه‌یشتن به‌م بارودۆخه‌ى له عێراق دیارى كرد، كه جێ به‌جێ نه‌كردنى ده‌ستورى هه‌میشه‌یى و هه‌نگاونانى قۆناغ به قۆناغ بۆ كۆنترۆڵى ده‌سه‌ڵات و تاكڕه‌وى له به‌ڕێوه‌بردنى عێراق و په‌راوێزكردنى پێكهاته جیا جیاكان و خۆ دزینه‌وه له پره‌نسیپى شه‌راكه‌تى نیشتیمانى و ڕه‌فتارى نادیموكراتیانهیه. به گه‌یشتن به‌م ده‌رئه‌نجامه كۆبوونه‌وه، هه‌ڵوێستى سه‌رۆك بارزانى به‌رزو دروست هه‌ڵسه‌نگاند له ڕوانگه‌ى دڵسۆزى جه‌نابیان بۆ گشت عێراقییه‌كان و بانگه‌شه كردنه‌كه‌ى بۆ قووڵ كردنه‌وه‌ى دیموكراسیه‌ت و ئیلتزام به پره‌نسیپى هاوبه‌شى نیشتیمانى له نێوان هاوپه‌یمان و شهریكهكان دا‌و جێ به‌جێ كردنى رێكه‌وتنه‌كانى نێوان پێكهاته‌كانى به‌شدار له پرۆسه‌ى سیاسى دا‌و بۆ گرنگى جێ به‌جێ كردنى ده‌ستورو قبوڵكردنى هه‌وڵه‌كان بۆ گێرانه‌وه‌ى عێراق بۆ ڕێڕهوێكى ڕاست و ته‌ندروست له چوارچێوه‌ى ده‌ستورو رێسا دیموكراتیه‌كان و چاكسازى له خزمه‌تگوزاریه‌كان و بژێوى خه‌ڵكى عێراق دا.
له سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان كۆبوونه‌وه جه‌ختى له ره‌وتى ڕاست و ئاسایى پرۆسه‌ى سیاسى و په‌یوه‌ندییه‌كانى ناوخۆیى و پێشهاته‌كان له سه‌ر ئاستى عێراقى و ڕه‌نگدانه‌وه‌یان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فیدراڵ كرده‌وه‌و هه‌روه‌ها جه‌ختى له سه‌ر زه‌روره‌تى به‌هێزكردنى یه‌كێتى ریزه‌كانى كوردستانى له پێشخستنى په‌یوه‌ندیه‌كان له نێوان پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئاینى و سیاسیه‌كانى كوردستان به ئۆپۆزسیۆنیشه‌وه كرده‌وه به پشت به‌ستن به پێشكه‌وتنى پرۆسه‌ى به دیموكراتیزه‌كردنى بواره‌كانى ژیان له‌گه‌ڵ پارێزگاریى له جیاوازیه‌كانى دیدو بۆچوونى لایه‌نه‌كان بۆ پاراستنى ده‌ستكه‌وته‌كان و په‌ره‌پێدان و به‌ده‌ست هێنانى ئه‌و مافانه‌ى به‌ده‌ست نه‌هاتوون.
ته‌ئكید له په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵیه‌كانى نێوان پارتیمان و یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستانى هاوپه‌یمان كه له ئه‌وله‌ویات دایه له چوارچێوه‌ى رێكه‌وتنه ستراتیجهكهمان و به‌رده‌وام بوونى كرایه‌وه، سه‌باره‌ت به په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه، ئه‌داى په‌رله‌مانى به باشى هه‌ڵسه‌نگاند، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تى هه‌ڤاڵ نێچیرڤان بارزانى كه به هاوكارى جێگر‌و وه‌زیره‌كانى ئه‌و كابینه‌یه ده‌ست پێكردنێكى باشیان ده‌ست پێكردووه، كۆبوونه‌وه وێراى پاڵپشتى كردن چاوه‌ڕوانى ده‌ستكه‌وتى زیاترى هه‌یه له پێشكه‌ش كردنى خزمه‌ت گوزارى بۆ هاووڵاتیان و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى بژێوى ژیان، هه‌ر وه‌ك رۆڵى دام و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى به به‌رز نرخاند له كوردستان كه پانتاییه‌كى باشى ئه‌منیه‌تى دابین كردوه به قوربانى دان و شهونهخونى بۆ پاراستنى ژیان و سامانى خه‌ڵك له به‌رامبه‌ر تیرۆریستان و تێكدهران.
له سه‌ر ئاستى ناوخۆیى حزب كۆبوونه‌وه، به تێر‌و ته‌سه‌ل بارودۆخى ناوخۆیى پارتیمانى خسته به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه، له ڕووى رێكخستن و راگه‌یاندن و دارایى و بارودۆخى دواى ته‌واوبوونى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن له كۆنفرانسه ناوخۆیه‌كان كه به شێوه‌یه‌كى باش به‌ڕێوه‌چوو له‌گه‌ڵ په‌یدابوونى هه‌ندێ گرفتى بچووك كه به‌شێكیان چاره‌سه‌ر كراون هه‌ندێكى دیكه‌شیان پێویستیان به چاره‌سه‌ر هه‌یه، كۆبوونه‌وه چالاكى كردنى رۆڵى كادیران و به‌رزكردنه‌وه‌و له به‌رچاوگرتنى ئاستى ژیانیانى به پێویست و گرنگ زانى لێره‌دا جێى خۆیه‌تى پیرۆزبایى له ئه‌كادیمیاى پارتى بكه‌ین بۆ كردنه‌وه‌ى خوولى 17ى پێگه‌یاندن، كه ژماره‌یه‌ك كادیرى كوڕ‌و كچ ئاماده‌و په‌روه‌رده ده‌كات بۆ كارى پارتایه‌تى.
كۆبوونه‌وه جه‌ختى له‌وه كرده‌وه، كه ده‌بێ به‌رپرسان له ئاستى ڕووداوه‌كان و گۆڕانكاریه‌كان دابن به هه‌موو مه‌كته‌ب و دهزگاكاهوه به شێوه‌یه‌ك كه بتوانن به‌ره‌و پێشه‌وه بچن به هاوته‌ریبى له‌گه‌ڵ ئاڵۆگۆڕیهكان و پێشكه‌وتنه‌كان. كۆبوونه‌وه هه‌ندێ ده‌سه‌ڵاتى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى دا به مه‌كته‌بى سیاسى بۆ كردنه‌وه‌ى لقى تازه به گوێره‌ى پێویست.
له كۆتاییدا سه‌رۆك بارزانى به وته‌یه‌ك كۆتایى به كۆبوونه‌وه‌كه هێناو ته‌قدیرى كارى هاوبه‌شى سه‌ركردایه‌تى و دام و ده‌زگاكانى كرد‌و جه‌ختى له سه‌ر پاراستنى ئه‌وه‌ى ئێستا‌و پارێزگاریى له رابردووى پڕشنگدارى پاریتمان كه پڕیه‌تى له خه‌بات قوربانى دان كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئۆمێدى به‌ره‌و پێشه‌وه چوونى به‌رژه‌وه‌ندى نیشتیمانى و نه‌ته‌وه‌ییمان و جێ به‌جێ كردنى ده‌ستورو رێكه‌وتنه‌كانى نێوان لایه‌نه‌كانى خواست.
ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

