٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

مەكتەبی سیاسی پارتی پیرۆزبایی جەژنی چلەی هاوین لەكوردی ئێزدی دەكات

سەرچاوە: KDP.info

بە بۆنەی جەژنی چلەی هاوینی خوشك و برایانی كوردی ئێزدییەوە، گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەكەین وئومێد دەكەین ئەم جەژنە بە خێرو خۆشی بگەڕێتەوە بۆ سەرجەم ئێزدییانی كوردستان و جیهان

هیوادارین هەموو ساڵێكتان‌ سەرفرازی بێت و لە سایەی دیموكراسی و پێكەوەژیان و بە ئازادی ژیان وسوودوەرگرتن لەسەرجەم پێشکەوتنەكانی كوردستان، هەمیشە یاد و جەژنەكانتان بە خۆشی و كامەرانی بەڕێ بكەن.

جارێكی دیكەش لە پارتی دیموكراتی كوردستانەوە جەژنە پیرۆزەتان لێدەكەین و هەموو ساڵ و جەژنێكتان خۆشی و بەختەوەری بێت. كوردستان پێویستی بە كۆشش و بەشداری هەموو لایەكمان هەیە بۆ زیاتر بەروپێشچون و قوڵكردنەوەی سەرەتاكانی دیموكراسی و رێزگرتن لە یەكترو پەرەپێدانی ئازادییەكان.

 

مەكتەبی سیاسی

پارتی دیموكراتی كوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار