براكانم. بۆ وا ده‌كه‌ن؟

كه‌ریم قادر
ململانێی یه‌كدی بۆ باشتر پێویست و ئاساییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ تۆز كردن بێت، ئه‌وه خراپه و له‌گه‌ڵ دۆخی وه‌پاشكه‌وتووی كورد و ئه‌و دنیا تیژڕۆیه‌دا نایه‌ته‌وه. هه‌رچه‌نده ئه‌مڕۆ زیاتر ده‌رفه‌تی بونیاد له پێشه نه‌ك رماندن، به‌ڵام پارته سیاسیه‌كانی كورد ئه‌وه‌نده به‌رامبه‌ر به یه‌كدی به گومانن، ئه‌گه‌ر به‌رامبه‌ر نه‌یارانی كورد به گومان بونایه و به دیقه‌ته‌وه له‌سه‌ر پیلانه‌كانیان هه‌ڵوه‌سته‌یان بكرد بوایه، دوور نه‌بوو ره‌وشی پرسه‌كه‌مان له‌وه‌ی ئێستا جوداتر بوایه.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر 39 په‌رله‌مانتار یاداشتێكیان دایه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، كه گومانیان له زیادبوونی رێژه‌ی دانیشتوانی هه‌ولێر و دهۆك هه‌یه. په‌رله‌مانیش داوای له كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن كرد روونكردنه‌وه‌ی بداتێ و لیژنه‌یه‌كیشی له‌ناو په‌رله‌مان پێكهێنا، له رۆژانی رابردوو لیژنه‌كه كۆتایی به كاره‌كانی هێنا و راپۆرتی خۆیان به‌رزكرده‌وه، به‌ڵام هه‌ندێك هه‌ر ناڕازین و داوای درێژكردنه‌وه‌ی زیاتری ماوه‌ی كاركردنی لیژنه‌كه ده‌كه‌ن، له‌وه‌شدا مه‌به‌ستیان گه‌یشتن به راستی نییه، به‌ڵكو مه‌به‌ستیان وه‌پاشخستن و ئاسته‌نگ نانه‌وه‌یه له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنی خولی نوێی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی كوردستان، كه هه‌شت ساڵه نه‌كراوه و گلله‌یی زۆریش له نه‌كردنیدا هه‌بوو، ئه‌گه‌ر نا بۆ به ته‌نها ئه‌و دوو شاره، خۆ بۆ خۆیان دروستتر بوو باسیان له رێژه‌ی زیادبوونی هه‌ر سێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكرد بوایه، چونكه‌به‌لایه‌نی كه‌م، به‌و كاره‌یان گومانیان له‌سه‌ر كاره‌كه‌یان دروست نه‌ده‌كرد و له په‌ناشیه‌وه كه‌مێكیتر له مه‌به‌سته‌كه‌یان نزیك ده‌كه‌وتنه‌وه.
ناخوازم له‌وه زیاتر قسه له‌سه‌ر هۆكاری پشت به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌و یاداشته و ئه‌و ناره‌زاییه بێ پاساوه بكه‌م، كه هه‌موو ده‌زانین له‌به‌ر چییه، به‌ڵام ده‌مه‌وێ داوایه‌كیان لێ بكه‌م، كه ئه‌گه‌ر جێبه‌جێی بكه‌ن، دڵنیام سوودی بۆ "شكداره‌كان" ده‌بێت: سه‌رێك له باژێر و گونده‌كانی كوردستان و ده‌شت و ده‌ر بده‌ن و به‌راوردێكی چڕی ئه‌مڕۆی دانیشتوان له‌گه‌ڵ ده ساڵی به‌ر له ئێستا بكه‌ن، ده‌بینن هه‌ر ده‌ڵێ عه‌رز كون بووه و خه‌ڵكی لێ هاتۆته ده‌ر. به‌ڵام له به‌دبه‌ختیدا هێشتا له‌ناو كورد دا خه‌ڵكانێك هه‌ن، له‌سه‌ر " یا ناچێته ئاش، یا كه چوو ئاشه‌وان ده‌كوژێ" به‌رده‌وامن و قه‌ناعه‌تیان به هیچ راستیه‌ك نایه‌ت. چونكه بڕیاریان داوه یا ده‌بێ وه‌ك ئه‌وه بێت، كه ئه‌و ده‌یه‌وێ یا كۆمه‌ڵێك ناتۆره دروست ده‌كات. دواجاریش، كه له‌م كێشمه كێش و تۆزكردنه‌دا شتێكی به ویستی خۆی ده‌ست نه‌كه‌وت، ده‌گه‌ڕێته‌وه خانه‌ی یه‌كه‌م و له‌گه‌ڵیدا وزه‌ی بونیادیش به هه‌ده‌ر ده‌دات.




