٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

كوردستانی ماڵی كوردەكانە

سەرچاوە: KDP.info

 ئویا بایدار

بەر لەوەی دەست بە تاوانبار كردنی ئەوانی دیكە یا كوردەكان بە پشتگیری كردن لە پارچە كردنی توركیا، پرۆپاگەندە بۆ پەكەكە و پرۆپاگەندە بۆ كوردستانی گەورە بكەن با تۆزێك لە سەر خۆمان بین و رەق و كینی خۆمان وەلاوە بنین و تۆزێك بیر بكەینەوە. كشتی ئامیراڵی بابعالی هێشتاكە هەر خاوەن هێز و كاریگەرییە و سلوغانەكەی هێشتاكە لە لایەن رۆژنامە گەورەكانی توركیاوە وەكو مانشێت بڵاو دەكرێتەوە و با ئەو سلوغانەی 64 ساڵ لەمەوبەر بە بیری خۆمان بنینەوە. ئەو سلوغانە بەمجۆرە بووە(( توركیا هی توركەكانە)). وەكو تورك چەند كەس لە ئێمە دەستی بە هەڵسەنگاندنی واتا و مانای ئەم سلوغانە كرد؟ چەند كەس لە ئێمە دەستیان بە بەدواداچوون بۆ ئەم سلۆغانە رەگەزپەرەستییانە؟ توركیا وەڵاتێك نییە كە خاوەن یەك پێكهاتەی ئەتنیكی یا ئاینی بێت و ئارمانجی ئەم سلۆغانە ئەوە بوو كە پێكهاتەكانی دیكە لە رەسەن و نەتەوییەت و ئاینی خۆیان دوور بخەنەوە و بە زۆر بایانكەن بە تورك، بە تایبەت لە توركیایەك كە خاوەن چەندین پێكهاتەی جیاجیای ئەتنیكی و ئاینییە. مادام كە سەرەرای زمانە جیاوازەكان و سەرەرای هەبوونی ناسنامە و قەومییەتە جیاجیاكان هەر دەڵێن توركیا هی توركەكانە، بۆ چی كاتێك كە بڵێن كوردستانیش هی كوردەكانە، ئەوا تاوانبار دەكرین و دەبین بە رەگەزپەرەست و جیاییخواز؟

خەڵك یا نەتەوەكان بە ناوی ئەو وڵات یا ئەو جۆغرافیایە دەناسرن كە بە هەزاران ساڵ بە سەد هەزران ساڵە لە سەری ژیان دەكەن و پێچەوانەی ئەمەیش شتێكی راست و سرۆشتییە و زۆر جاریش ناوی خەڵكە قەدیمییەكان كراوەتە ناوی چەندین ناوچەی جوغرافیایی. توركستان هی توركمانەكان، ئوزبەكستان هی ئوزبەكەكان و قرقیزستانیش هی قرقیزەكان، تاجیكستان هی تاجیكەكانە و هەر چەند چەندین گرووپی دیكەی ئاینی و ئەتنیكیش لە چەندین ناوچەی دیكەی ئەم وڵاتانەدا زۆرینە بن بەڵام راستییەكە هەر بەمجۆرەیە، بۆ نموونە لە بەریتانیا ناوچەی والەس ( گالەر) هی وەلشەكانە و ئیرلەندایش هی ئیرلەندییەكانە، لە ئەسپانیایش ناوچەی باسك هی باسكەكانە، مەغۆلستان هی مەعۆلەكانە، بۆسنا هی بۆشناقەكانە. وە چەندین نموونەی دیكە.....

بۆیە ئەگەر بمانەوێ باسی راستییەكان بكەین و بەبێ هیچ جۆرە هەڵوێستێكی سیاسی و ئایدئولوژیكی راستییەكان بەو جۆرە كە هەن باسیان لێوە بكەین و بیانگوازینەوە ئەوا دەبێ دان بەوەدا بنین كە كوردستانیش هەی كوردەكانە و بە مانای وڵاتی كوردەكانە. گوتەی كوردستان هی كوردەكانە هەر بە ئەوەندی گوتەی توركیا هی توركەكانە و دەریا هی ماسییەكانە سرۆشتی و ئاساییە. ئەمە راستییەكی مێژوویی و جوغرافیاییە، بە دە هەزاران ساڵە كورد لە سەر ئەم جوغرافیایە ژیان دەكات و ئەگەر ئەمرۆ من بڵێم كوردستان هی كوردە، تاوانبار نیم و ئەم گوتەیەی منیش بە مانای پارچە كردنی هیچ وڵات و هیچ دووڵەتێك نییە بەڵكو تەنیا و تەنیا رادەربڕینی راستییەكی مێژوویی و جوغرافیاییە.

ئەگەر بەدەپە تیرۆریستە ئەی ئەلقاعێدە چییە؟

پێم خۆش نیوەی ئەم بابەتە بۆ رووداوەكانی سووریا و هەڵوێستی حكوومەتی توركیا تەرخان بكەن چوونكە پێم وایە حكوومەت لە بەرامبەر سووریا سیاسەتێكی هەڵە پەیڕەو دەكات.

ئەو بەشەی كوردستان كە كوردەكان پێ رۆژئاوای كوردستان دەڵێن ( باكووری سووریا) لەگەڵ دەست پێكردنی هێرشەكانی باڵە سەربازیەكانی ئەلقاعێدە و گرووپە چەكدارەكانی سەر بە ئەلقاعیدە بۆ سەر باڵی پەكەكە سووریا ( بەدەپە) بوو بە گۆڕەپانی شەڕێكی زۆر بەرفراوانی نێوان هێزە كوردییەكان و ئەلقاعێدە. پەیەدە لە باكووری سووریا یا لە رۆژئاوای كوردستان لەم بەر تا ئەو بەری سنوورەكانی نێوان سووریا و توركیا حاكمە و سیستەمێكی تایبەتی بۆ كوردەكان دامەزراندووە و بەمجۆرە توانیویەتی تا ئێستە هاووڵاتییە كوردەكان بە شێوەیەكی باش لە شەڕ و ماڵی وێرانی شەڕی نێوان رژیمی سووریا و سوپای ئازادی ئەو وڵاتە بپارێزێت. لە بەرامبەریشدا بەری ئەلنۆسرا كە سەر بە ئەلقاعێدەیە و هەر كەس دەزانێت كە لە لایەن توركیاوە پشتگیری هەمەجۆرەی پێ پێشكەش دەكرێت دەیەوێ كوردستانی سووریا داگیر بكات و ببێتە دەراوسێ توركیا و بەمجۆرە دەیەوێ پێشی لە دامەزراندنی پێكهاتەیەكی كوردی یا هەرێمێكی سەربەخۆی كوردی بگرێت.

توركیا كە نازانم بە ئەنقەست یا بە هۆی نەزانینەوە كەوتووەتە نێو قۆڕاوی شەڕی سووریاوە، لە جیاتی ئەوەی كە پشتگیری لە پەیەدە و شەڕی پەیەدە بۆ پاراستنی ناوچە كوردییەكان لە شەڕ كە هەرموویان لە سەر سنووری توركیان، دەستی بە دژایەتی كردنی پەیەدە و بزاڤی كوردی لە سووریا كردووە و بۆ دژایەتی كردنی پەیەدە و بزاڤی كوردی و سەركوت كردنی هەر جۆرە پێكهاتەیەكی كوردی و لە ناوبردنی ئارامی و سەقامگیری لە سەر سنوورەكانی خۆی دەستی بە پشتگیری كردن لە ئەلنۆسرا و ئەلقاعێدە و چەكدارە ئیسلامییە توندرەوەكان كردووە.

سەرۆك وەزیری توركیا بەبێ بیر كردنەوە لە سەر راستی رووداوەكان و پێشهاتە سیاسییەكانی سووریا و بەبێ ئەوەی بزانێت پەیەدە و بزاڤی كوردی لە سووریا چی دەوێت دەستی بە پێناسە كردنی پەیەدە كردووە و پەیەدەیشی وەكو پەكەكە بە رێكخراوێكی تیرۆریستی و جیاییخواز لە قەڵەم داوە.

لێرەدا دەمەوێ بپرسم ئەگەر پەكەكە جیاییخواز و تیرۆریستە بۆ چی حكوومەتی توركیا لەگەلی دەستی بە دانووستاندن كردووە؟ ئەگەر پەیەدە تیرۆریستە ئەی ئەلقاعێدە چییە؟

سەرچاوە. تیڤی 24

هەواڵی پەیوەندیدار