مەکتەبی سیاسی سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوای لێخۆشبێت رەمزی ئەتروشی دەکات

بەداخەوە ئەمڕۆ هەواڵی کۆچی دوایی رەمزی ئەتروشی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی (ئەیلول و گولان) و ئەندامی مەکتەبی پەیوەندییەکانی کوردستانی و عێراقی پارتی دیموکراتی کوردستانمان پێگەیشت، جێگەی باسە کاک رەمزی ئەتروشی یەکێک بوو لە نیشتیمان پەروەر و کەسە دڵسۆزەکانی شۆڕش و بە هەموو شێوەیەک کاری دەکرد بۆ داکۆکی لە ماف گەلی کوردستان. بەم بۆنە خەمناکەوە سەرخۆشی لە خانەوادە و سەرجەم هەڤالانی دەکەین و ئومێد دەکەین ئەمە دوا کارەسات و ناخۆشی خانەوادەکەیان بێت. لە خوای گەورەش داواکارین خوا لێیخۆشبێت بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان




