کەرکووک "ئەنجومەنى سەرکردایەتیى کەرکوک-گەرمیان قەربووى کاکەییەکان دەکاتەوە

هەژار ڕەشید - کهرکوک
لە بارەى قەرەبووى گوندى تۆبزاوى کاکەییەوە سەڵاح دەلۆ بەرپرسى ئەنجومەنى سەرکردایەتى کەرکووک –گەرمیان بە هەولێرى ڕاگەیاند: " ئەو هاوکارییەى لە ئێستادا بۆ گوندى تۆبزاوى کاکەیی دەیکەین بە ئەرکى خۆمانى دەزانین چونکە ئەوانیش بەشێکن لەو خەڵکە کوردەى لە سنورى پارێزگایی کەرکووک و کەوتونەتە بەرهێرشى تیرۆریستان وەک هەنگاوێک لە ئەنجومەنى سەرکردایەتى کەرکووک –گەرمیان ئێستا قۆناغى یەکەمان دابەش کردووە و لەماوەیەکى دیکەدا قەرەبووى قۆناغى دووەمان دەست پێدەکەین بۆ ئەو کەسانەى ناویان لە قۆناغى یەکەم نەبوو.
ئاماژەیشى بەوەکرد: " دوای ئەوەى لەمانگى 3ى ئەمساڵدا هێرشێکى تیروریستى کرایە سەر گوندى تۆبزاوى کاکەیی ئێمە قۆناغى یەکەم 135 هەزار دۆلارمان دابەش کردووە وەک هاوکارییەک بۆ هاووڵاتیانى گوندى تۆبزاوای کاکەیی لە سنورى شارۆچکەى داقووق، هەوڵدەدەین بەردەوامیش هاوکارییان بین لە سنورى کەرکووکدا چونکە زۆرکات کاکەییەکان بۆنەتە ئامانجى تیرۆریستان.
لەلایەکى ترەوە نەزەر کاکەیی کەسایەتى سنورى شارۆچکەى داقووق بەهەولێر ڕاگەیاند: " ئەو هاوکارییەى ئەنجومەنى سەرکردایەتى کەرکووک –گەرمیان پێشکهشی گوندى تۆبزاوای کرد هەوڵێکى زۆرباشە چونکە تاکو ئێستا ئیدارەى کەرکووک قەربووى زیانمهندانی ئەو کردەوە تیرۆریستییەیان نەکردووەتەوە.
گووتیشى: " ئەو قەرەبووە دهنگدانهوهی زۆری له ناو خەڵکدا ههبوو بهتایبهتییش که دانیشتوانی ئهو ناوچهیه لە سەرەتای پرۆرسەى ئازادییەوە لە سنورى پارێزگای کەرکووک زیاتر لە 250 کهسیان به دەستى تیرۆریستان شههید بوونە و بەردەوامیش مەترسییان لەسەره.


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

