به‌لژیکا... به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پ.د.ک له‌گه‌ڵ ڕه‌وه‌ندی کوردی کۆبۆوه

لە جوارچێوەی سەردانى بەرێز هێمن هەورامى بۆ ولاتی بەلژیکا، لیژنەی ناوچەی بەلژیکای پ.د.ک سیمیناریکی جەماوەریی فراوانیان لە شاری ئەنتویرپن رێکخست و ژمارەیەکی بەرچاوی رەوەندی کوردستانی ئامادەی بوون.
له سمیناره‌که‌دا هه‌ورامی هەڵوێست و بۆچوون و سیاستەکانی سەرۆک بارزانی لەسەر چەندین تەوەر بۆ رەوەندی کوردستانی شیکردنەوە، لەوانە: دۆخی سیاسی ئێستای هەرێم،
و په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ بەغدا، پرسی کێشانەوەی متمانە لە مالیکی و دوایین پەرەسەندەکانی ئەم رەوشە، پەیوەندییە ئیقلیمیەکانی هەرێمی کوردستان، ڕه‌وشی سوریا و کاریگەرییەکانی، روانینی هه‌رێمی کوردستان بۆ گۆرانکارییەکانی رۆژهەلاتی ناوەراست. دواتر وەڵامی پرسیاری بەشداربووانی دایەوە.


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

