سكرتێری مەكتەبی سیاسی پێشوازی لە شاندێكی كۆماری ئیسلامی ئێران بە سەرۆكایەتی عەلی پناهی كرد
ئەمرۆ لە بارەگای مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سەڵاحەددین فازل میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پێشوازی لە شاندی كۆماری ئیسلامی ئێران بە سەرۆكایەتی عەلی پناهی كرد. لە دانیشتنێكدا كە بەرپرسی پەیوەندییەكانی حكومەتی هەرێم لە ئێران ئامادە بوو.
میرانی بەخێرهاتنی شاندەكە كرد و هەردوو لا گفتوگۆ و بیرو ڕا سەبارەت بە دۆخی سیاسی عێراق بە گشتی و هەرێمی كوردستان بە تایبەتی و رووداو گۆرانكارو پێشهاتە سیاسییەكان ئالۆگۆر كرا.
هەردوولا بە گرنگییهوه تیشكیان خستهسەر پەیوەندی نێوان هەرێم و كۆماری ئیسلامی ئێران و پەرە پێدانی ئەم پەیوەندییە و ئەو ئاستەنگانەی لە سەر سنور و بازرگانی و هاتوچۆی خەڵك لە هەردوو لا.
لە كۆتایی دیدارەكەدا شاندی مێوان سوپاسی مەكتەبی سیاسی كرد بۆ روخساندنی ئەم دەرفەتە و پێشوازییەی كە لێكرا




