هه‌ڵوێستێكی هاوبه‌ش و وه‌ڵامێکی به‌هێز بۆ (مالیکی)
ئەم قەیرانەی ئێستا لە عێراقدا هەیە نوێ نییە. (سه‌رۆک بارزانی) پێش دوو ساڵ له سه‌ردانیدا بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم له هه‌ولێر یه‌که‌م هۆشداریی ڕاشکاوانه‌ی بۆ به‌غدا نارد و گوتی: "خه‌ریکه به‌غدا به‌ره‌و تاکڕۆیی ده‌ڕواته‌وه."
ئێستا، کە ڕەوشەکە بەرەو ئاراستەیەکی ترسناکتر هه‌نگاو ده‌نێت،(سەرۆک بارزانی) هۆشدارییەکی توندتری داوه و هەموو لایەکی وریا کردووه‌تەوە تا بەرانبەر هەر گەڕانەوەیەکی عێراق بەرەو حوکمی تاکڕۆیی هەڵوێست بنوێنن.
له شه‌ش ساڵی ڕابردوودا، (نووری مالیکی) هەوڵی وەدەستگرتنی گشت جومگە هەستیارەکانی دەستەڵاتی لە بواری سەربازی و سیاسی و ئابووریی داوە. لەم پێناوەشدا توانا مرۆیی و مادییەکانی حکوومەتی بە فیڕۆ داوە، لە کاتێکدا کە لە گەیاندنی سەرەتاییترین خزمەتگوزاری بە هاووڵاتیان فەشەلی هێناوە.
تا دێت زیاتر فاشل بوونی ده‌وڵه‌تی عێراق له سه‌رده‌می حوکمڕانی (مالیکی)دا ده‌رده‌که‌وێت. سه‌رباری بوودجه‌یه‌کی 100 ملیارد دۆلاری، 30% گه‌نجانی خوارووی 35 ساڵ له باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق بێکارن و به‌شێکی زۆریان که‌وتوونه‌ته داوی باندی تاوانکار و شه‌ڕخوازی ناو به‌غدا و شاره گه‌وره‌کانی دیکه.
(مالیکی) که ڕه‌خنه‌ی ئاگرین ئاراسته‌ی سیاسه‌تی نه‌وتیی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات، زۆر سه‌رکه‌وتوو بووه له‌وه‌ی ڕێگه نه‌دات خه‌ڵکی عێراق بزانن که له شه‌ش ساڵی ڕابردوودا حکوومه‌ته‌که‌ی (مالیکی) 350 ملیارد دۆلاری له فرۆشی نه‌وت ده‌ست که‌وتووه و خه‌رجی کردووه به‌بێ ئه‌وه‌ی حیسابی خیتامی بۆ په‌رله‌مان ڕه‌وانه بکات.
له ڕاستیدا حیسابی خیتامی ساڵانی 2004- 2009 دوای نزیکه‌ی هه‌شت ساڵ ئێستا وا خه‌ریکه ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌کرێت و نه په‌رله‌مان و نه که‌سی دیکه‌ش، زۆر دڵنیا نین له‌وه‌ی که به‌شێکی زۆری ئه‌و پاره‌یه چۆن سه‌رف کراوه و بێگومان دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه لێپرسینه‌وه زۆر سه‌خت که‌وتووه‌ته‌وه.
ئه‌م ئاماره ترسناکه، مانگی ڕابردوو له ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکادا ده‌رکه‌وت.
له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا، هه‌موو هه‌وڵی (مالیکی) ئه‌وه بووه خۆی وه‌ک "سه‌رکرده‌یه‌کی مێژوویی" نیشان بدات که عێراقی دوای شه‌ڕ بنیات ده‌نێته‌وه.
له کاتێکدا نه‌ک هه‌ر زۆرینه‌ی هێزه سیاسییه‌کانی عێراق، به‌ڵکو ته‌نانه‌ت ئه‌و هێزه ئیقلیمییانه‌ش که پشتیان گرتووه، وه‌ک "سه‌ربازێکی بێ ناوونیشان" مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن و هیچ پێ ناچێت به نوێنه‌ری گه‌لانی عێراقی بزانن.
بۆ نموونه، (مالیکی) که یه‌کشه‌ممه‌ی ڕابردوو به سه‌ردانێکی ڕه‌سمی گه‌ییشته (تاران)، وه‌زیری کاره‌بای ئێرانیان بۆ پێشوازیی نارده فرۆکه‌خانه‌ی (مێهراباد) و، کاتێکیش سه‌رۆککۆماری بینی، ئاڵای عێراقی پێ شیاو و ڕه‌وا نه‌بینرا و به بێ ئاڵای وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ سەرکۆماردا کۆ بووه‌وه.
ئەوە لە کاتێکدایە کە سیادەی عێراق بووەتە بنێشتە خۆشەی (مالیکی) و ڕاوێژکارانی، کەچی لە بەرانبەر ئەم ئاستە نزمەی پێشوازی و پرۆتۆکۆلی ڕێزگرتنی سیادەتی سەرۆکوەزیران بێدەنگ بوون.
پێده‌چێت ته‌نانه‌ت دۆسته نزیکه‌کانی (مالیکی)ش له‌و موجازه‌فه سامناکه گه‌ییشتبن که سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراقی له‌گه‌ڵ دواڕۆژی پێکهاته‌کانی وڵاته‌که‌یدا ده‌یکات.
له لێدوانه‌کانی ئه‌م دواییه‌یدا و ته‌نانه‌ت له تارانیش، (مالیکی) جاڕی ئه‌وه ده‌دات که گوایه به‌شێک له هێزه سیاسییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ په‌یامه نه‌ورۆزییه‌که‌ی (سه‌رۆک بارزانی)دا نین و، وه‌ک سه‌رۆکوه‌زیران گوتوویه‌تی، گوایا ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی سه‌رۆکی کوردستان هه‌ندێک سه‌رکرده‌ی سیاسیی "نیگه‌ران" کردووه.
بێگومان، (مالیکی) نه پێمان ده‌ڵێت ئه‌و "هێزانه" ناویان چییه و نه ده‌یدرکێنێت که ئه‌و "سه‌رکردانه" کێن.
ئه‌مه له کاتێکدایه که هه‌ر پێرێ 13 هێزی سه‌ره‌کی و گرنگی کوردستان له پیرمام کۆبوونه‌وه و پاڵپشتی ڕاسته‌وخۆی خۆیان بۆ هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رۆکی کوردستان ده‌ربڕی و به‌لاغی کۆتایی کۆبوونه‌وه‌که‌ش شاهیدی ئه‌و پاڵپشتییه و بەهێزترین وەڵامە بۆ (مالیکی).
به‌غدا هه‌رگیز نابێت گره‌و له سه‌ر کێشمه‌کێشی زیندوو و دیمۆکراسییانه‌ی هه‌رێمی کوردستان بکات. هه‌رێمی كوردستانی عێراقی فیدراڵ، مه‌وته‌ن و ئومێدی گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی بێده‌وڵه‌تی سه‌رده‌می ئێمه‌یه، بۆیه له پاراستنی‌دا ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵات و گشت پێکهاتەکانی هەرێم کۆکن و بۆ ڕووبه‌ڕوونه‌وی مه‌ترسیی ده‌ره‌كی یه‌ک ده‌گرن؛
دیاره، (مالیکی)ش له هه‌موو که‌سێک باشتر ده‌زانێت که (بارزانی) ڕه‌مزی ئه‌و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه نه‌ته‌وه‌ییه‌یه.




