بهلژیکا... بهرپرسی مهکتهبی پهیوهندییهکانی دهرهوه بهشداریی له کۆفرانسێک لهبارهی مادهی 140 کرد

شاندیکی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پ.د.ک بە سەرۆکایەتی هیمن هەورامی لە برۆکسلی پایتەختی بەلژیکا، بەشدارییان لە کۆنفرانسیکی تایبەت کرد لە بالەخانەی سیناتی بەلژیکا کە لە لایەن ئینستیتۆی کورد لەو وڵاته و کۆمسیۆنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی سیناتی ئەو ولاتە ریکخرابوو. لەم کۆنفراندەدا، کە ژمارەیهک سیناتی بەلژیکی و ئەکادیمی و نوینەری لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و رۆژنامەوانان و میر تەحسین بەگ میری ئێزدیان، ئامادەی بوون، هێمن هەورامی ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پ.د.ک و بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پ.د.ک ، بابەتیکی بە زمانی ئینگلیزی پیشکەش کرد بە ناونیشانی (ماددەی 140 ، ئاستەنگ و گرفتەکانی بەردەم جێبەجێکردنی). هەورامی جەختی لەوە کردەوە کە ئێمە وەک کورد کە بە دەستوری عیراق پاش ٢٠٠٣ رازی بووین بۆ ئەوە بوو ئهو نەهامەتیانەی کە بە سەر گەلەکەامندا هاتووە بتونین لە رێگەی چارەسەری دەستوری و دیموکراسی و ئاشتییانە مافەکانمان بە دەست بێنینەوە ، بەڵام بە داخەوە عەقڵییەتی دیکتاتۆری و دژە دیموکراسی لە بەغدا و پابەند نەبوون بە دەستورڵک کە 80% ی عێراقییەکان دەنگیان پێ داوە ، گەورەترین ئاستەنگی بەردەم جێبەجێ کردنیەتی.
لە لایەکی دیکەوە ، لە ٣ دیداری جیادا ، شاندی پ.د.ک لە گەل هەریەک لە پیتەر ڤان رۆمپی ، سیناتۆر لە لیستی پارتی سی دێ ڤێی فلامی و فەوزایا تالهۆی لە پارتی سۆسیال دیموکراتی بەلژیکا و گیمینت هیریرنت لە پارتی ئین ڤی ئەی فلامی کۆبوونەوە. لە هەر ٣ دیدار ، شاندی پ.د.ک دوایی رەوشی ئیستای هەریمی کوردستان و هەلویستی پ.د.ک لە بارەی هاوکێشەکانی ناوچەکە و پەیوەندییە دوو قۆلییەکان و چۆنیەتی بەهیزترکردنیان، خستە روو.


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

