به‌لاغی كۆتایی كۆبوونه‌وه: پارتی و یه‌كێتی هاوڕا و سوورن له كشاندنه‌وه‌ی متمانه له مالیکی
__2012_06_18_h13m27s59__BS.jpg)
ئه‌مڕۆ شەممە 23/6/2012 به‌سه‌رپه‌رشتیی سەرۆک بارزانی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له هاوینه‌هه‌واری پیرمام كۆبوونه‌وه و راگه‌یاندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه تیایدا هەردوولا هاوڕایی و سووربوونی خۆیان له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی كێشانه‌وه‌ی متمانه له سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق دووپات كردۆته‌وه.
له‌به‌شێكی راگه‌یاندراوه‌كه‌دا كەوێنەیەكی گەیشتۆتە ماڵپەڕی kdp، هاتووه: بۆ ده‌ربازكردنی عیراق له‌م قه‌یرانه‌و راستكردنه‌وه‌ی ره‌وشی پرۆسه‌ی سیاسی و حوكمڕانی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌كو دوو حزب هاوڕاو سورن له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كان بۆ كێشانه‌وه‌ی متمانه له سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له چواچێوه‌ی رێوشوێنه ده‌ستوری و دیموكراتیه‌كان و به‌هاوبه‌شی و هاوكاری لایه‌نه‌كانی دیكه، به‌ڕه‌چاوكردنی به‌رپرسیارییه‌تی سه‌رۆك كۆمار‌و ئه‌ركه ده‌ستوری و پابه‌ندییه‌كانی به‌گشتی.
لەبەشێكی تری راگەینراوەكەدا هاتووە: سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندی دوو قۆڵی نێوان هه‌ردوولامان ته‌ئكید له‌سه‌ر به‌رده‌وامبونی ئیلتزامكردن به هاوپه‌یمانی ستراتیجی كرایه‌وه‌و كه له به‌رژه‌وه‌ندی كوردستان و عیراق دایه
ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی له سه‌لاحه‌دین ئه‌نجامدرا، له‌م كۆبوونه‌وه‌شدا كه دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی له به‌رواری 18/6/2012 له سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو ته‌ئكید له‌سه‌ر یه‌ك هه‌ڵوێستی و هاوپه‌یمانیه‌تی هه‌ردوو حزب كرایه‌وه‌و سه‌باره‌ت به قه‌یرانی ئێستای عیراق و پرۆسه‌ی سیاسی به‌تێروته‌سه‌لی گفتوگۆكراو هه‌ردوولا هاوهه‌ڵوێست بوون سه‌باره‌ت به‌مه‌ترسی و نیگه‌رانییه‌كانی قه‌یرانه‌كه له‌سه‌ر بواره جیاجیاكانی ژیانی سیاسی و سیستمی حوكمڕانی و ئه‌و ئاڕاسته نادروسته‌ی كه دوچاری ره‌وشی چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی وڵات بووه‌ته‌وه، كه كاریگه‌رییه‌كی نه‌رێنی كردۆته سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان لایه‌ن و پێكهاته‌كان، كه كاریگه‌ری به‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌كی عیراقیش داناوه.
بۆ ده‌ربازكردنی عیراق له‌م قه‌یرانه‌و راستكردنه‌وه‌ی ره‌وشی پرۆسه‌ی سیاسی و حوكمڕانی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌كو دوو حزب هاوڕاو سورن له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كان بۆ كێشانه‌وه‌ی متمانه له سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له چواچێوه‌ی رێوشوێنه ده‌ستوری و دیموكراتیه‌كان و به‌هاوبه‌شی و هاوكاری لایه‌نه‌كانی دیكه، به‌ڕه‌چاوكردنی به‌رپرسیارییه‌تی سه‌رۆك كۆمار‌و ئه‌ركه ده‌ستوری و پابه‌ندییه‌كانی به‌گشتی.
سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندی دوو قۆڵی نێوان هه‌ردوولامان ته‌ئكید له‌سه‌ر به‌رده‌وامبونی ئیلتزامكردن به هاوپه‌یمانی ستراتیجی كرایه‌وه‌و كه له به‌رژه‌وه‌ندی كوردستان و عیراق دایه وه‌كو چۆن رێككه‌وتنه‌كه زه‌روره‌تی قۆناغه‌كه بوو له ئێستاشدا به‌رده‌وام بوون و قۆڵكردنهو پاراستنیشی زه‌روره‌تی ئه‌م قۆناغه‌ی ئێستایه له‌سه‌ر ئاستی عیراق و كوردستان و ناوچه‌كه‌دا.
كۆبوونه‌وه له ته‌وه‌رێكی دیكه‌دا ته‌ئكیدی كرده‌وه لهیهكڕیزی نێوماڵی كوردستانی و به‌رده‌وامی هه‌وڵه‌كانی بۆ پاراستنی یه‌كڕیزی و ته‌بایی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی به‌شدار له پرۆسه‌ی سیاسی به‌لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆنیشه‌وه.
كۆبوونه‌وه بڕیاریشیدا كه كۆبوونه‌وه‌كان و راوێژكردن و ئاڵوگۆڕی بیروڕاكان له‌نێوان هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی بۆ سه‌رجه‌م بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به عیراق و كوردستان و ناوچه‌كه به‌رده‌وامبێت.
23-6-2012


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

