٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

بەلجیکا.. بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی چەند کۆبوونەوەیەکى لەگەل به‌رپرسانى پارتە سیاسییەکان ئه‌نجام دا

سەرچاوە: KDP.info

بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان هێمن هەورامی و شاندێكی یاوەری بەسەردانێكی فەرمی گەیشتنە بەلجیكا و لەبارەگای پەرلەمانی فیدرالی بەلجیكا لەبرۆكسلی پایتەخت لەلایەن فلامی سی دە و ڤەی پیتەر فام و رۆمپۆی ڤە سیناتۆرانی پارتی كریستیانی دیموكراتی پێشوازیان لێكرا.

له‌ دانیشتنێكدا په‌یوه‌ندى دوو قۆڵى نێوان پارتى كرستیان دیموكراتى فلامى و پارتى دیموكراتى كوردستان و هه‌روه‌ها ئاڵوگۆرى شاندى دوو لایه‌نه‌ بۆ به‌شداریكردن له‌ كۆڕو كۆنفرانسه‌كان خرایه‌ به‌رباس و گفتوگۆ.

لاى خۆیه‌وه‌ سیناتۆر به‌لژیكى پیته‌ر ڤان ڕۆمبۆى ئاماژه‌ى به‌ گرنگى ئه‌م په‌یوه‌ندیانه‌ كرد، ئه‌مه‌ش به‌و پێیه‌ى كه‌ هه‌رێمى كوردستان خاوه‌نى سه‌قامگیرى سیاسیه‌ و زۆر به‌ خێرایش هه‌نگاو به‌ره‌و پێشڤه‌چوونى زیاتر ده‌نێت، هاوكات جه‌خت له‌ سه‌ر به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوانیان كرایه‌وه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار