سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کەرکوک – گەرمیان و بەرپرسی بەشی سیاسی کونسوڵخانهی ئهمریکا له کهرکوک کۆبوونهوه

بەمەبەستی تاوتوێکردنی رەوشی سیاسیی عێراق بەگشتی و کەرکوک بەتایبەتی، سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کەرکوک – گەرمیان سەردانی کونسولخانەی ئەمەریکای کرد لە کەرکوک.
سەر لەبەیانی ئەمرۆ چوارشەممە 20/6/2012 بۆ تاوتوێ کردنی رەوشی سیاسی پارێزگای کەرکووک و کێشە هەڵپەسێردراوەکان، سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکووک - گەرمیان هەڤاڵ "سەڵاح دەلۆ" شاندێکی یاوەری سەردانی کونسوڵخانەی ئەمریکای لە کەرکووک کرد و لەگەڵ بەرپرسی بەشی سیاسی لە کونسوڵخانەکە "دەنیز کریسدا"کۆبوونەوەیکی ئەنجام دا و سەرجەم بابەتە پەیوەندیدارەکان کەتایبەتی بوون بە شاری کەرکووکەوە گەڵاڵە کرد.
هەر لە میانی ئەو دیدارەدا، ئاماژە بە بوارەکانی کۆمەڵایەتی و ئەمنی و خزمەتگوزاری لە شارەکەدا درا کە کاریگەرییان لەسەر رەوشی سیاسی هەیە دەبێت هەوڵی باشترکردنی ئەو بوارانە بدرێت و کێشە سیاسییەکانیش چارەسەر بکریت بەمەرچێک لە بەربەرژاوەندی گشتی بێت نەک تاکە کەسو تاک لایەن بێت.
هەڤال سەلاح دەلۆ گووتیشی ئەگەر ئەو کێشانەی نێوان لایەنە سیاسیەکان چارەسەر بکرێت تیرۆرستان ناتوانن بەئاسانی دزه بکەنه ناو شاری کەرکوک.


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

