٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 24/4/2012 به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له‌ به‌رێز نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و شاندێكی یاوه‌ری كرد كه‌ پێكهاتبوو له‌ به‌رێزان عوسمانی حاجی مه‌حموود و مسته‌فا سه‌ید قادر و یوسف محه‌مه‌د سادق. له‌ دیدارێكدا كه‌ به‌رێزان نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و د.فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئاماده‌ی بوون چه‌ندین بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار له‌ سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و عیراق به‌ گشتی گفتوگۆ و شیكردنه‌وه‌یه‌كی تێروته‌سه‌لیان له‌ باره‌وه‌ كرا . هاوكات بیروڕاش ده‌رباره‌ی زۆرێك له‌و پێشهاتانه‌ تاوتوێ‌ كران كه‌ ئێستا له‌ هه‌رێمی كوردستان و عیراقدا هه‌ن. هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا جه‌خت له‌ سه‌ر پێویستی به‌رده‌وامی ئه‌و جۆره‌ دیدارانه‌ كرایه‌وه‌ بۆ باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كان.

هەواڵی پەیوەندیدار