پهیامی ئەنجومەنى سەرکردایەتى پارێزگای سلێمانى لەیادى چوار ئەفسەرە شەهیدەکەى 19 ى حوزەیراندا

له یادی 19ی حوزهیران، رۆژی له سێدارهدانی چوار ئهفسهره نهبهردهکهی کوردستاندا، ئهنجوومهنی سهرکردایهتیی پارێزگای سلێمانی له پهیامێکدا وێڕای بهرز ڕاگرتنی یادهکه داوا دهکات ههموو لایهک وهسیهتنامهی ئهو چوار شههیده وهک وانهیهک بکهنه ڕێبهری خهباتیان و کار بۆ پاراستنی ئازادیی ئێستای کوردستان بکهن.
ئهمه دهقی پهیامهکهیه:
جەماوەرى شەهید پەروەرى کوردستان
خوشک و برایانى شارەکەمان شارى سلێمانى.
لە رۆژێکى وەک ئەمڕۆدا و پێش 65 سالڕ دەستى دوژمنان و داگیرکاران و ناحەزانى گەل و نەتەوەکەمان گەیشتە گیان و جەستەى چوار رۆڵەى تێکۆشەر و کوردپەروەر و بە ئەمەکى کورد و کوردستان کە ئەویش شەهیدانى سەربەرزمان کە ناسراون بە چوار ئەفسەرەکەى کوردستان ( مستەفا خۆشناو ، عیزەت عبدالعزیز ، خێراللە عبدالکریم ، محمد محمود قدسى ) کە لە بەرەبەیانى 19 ى حوزەیرنى ساڵى 1947 حوکمى پاشاى ئەوکاتەى عێراق فەرمانى مەرگ سەندنى ( اعدام ) ى بەسەردا سەپاندن .
ئەم رۆڵە نەبەز و جەربەزانەى کورد و کوردستان ئەو قارەمانانە بوون کە هاوکارى شۆڕشى کوردستان و ژەنەرالڕ ( مستەفا بارزانى ) بوون کەلە شەڕى دژ بە سێ دەوڵتە داگیرکارەکەى کوردستاندا بە سەرۆکایەتى بارزانى نەمر بەشدار و هاوکار بوون و دواتر دواى پاشەکشەى بارزنى و هێزەکانى بارزانیان و جوانەمەرگ کردنى کۆمارى کوردستان لە مەهاباد و دەرباز بوون و بەڕێکەوتن بەرە و یەکیەتى سۆڤیەتى ئەو کاتە.
بارزانى مۆڵەتى دا بە هەر چواریان بگەڕێنەوە نیشتیمان لەسەر داواى خۆیان.بەڵام حکومەتى پادشاى ئەوکاتە کەبە هاوکارى و فەرمانى ئینگلیز کارى دەکرد ، لە بەندیخانەى توند کردن و پاشتر ئیعدامى کردن و بەمەش شەهیدانى کوردستان کە ئەم چوار ئەفسەرە کورد پەروەرە بوون ناویان چووە مێژووى سەخت و پڕ سەربەرزى نەتەوەکەمانەوە ، قارەمانێتى و خۆڕاگرییان بۆتە سیمبوولى رووبەڕووبوونەوە و بەرەنگاربوونەوەى زوڵم و ستەمى داگیرکەرانى کوردستان و مافخۆرانى گەل و نەتەوەکەمان. و ئەم چوار ئەفسەرە نەمرەى گەلەکەمان سەلماندیان بۆ ستەمکاران کە هیچ هێزێک ناتوانێ ئیرادەى خۆیان و گەلەکەیان زەوت بکات.
جەماوەرى خۆشەویستى گەلەکەمان
خوشک و برایانى ئازیزى شارى سلێمانى
لەیادى ئەم چوار شەهیدەى 19ى حوزەیرانى ساڵى 1947 دا داوا دەکەین کە وەسێت نامەى ئەم نەبەردانە بۆ هەمیشە لە یاد نەکەین کە پێش تەبلیغى حوکمى ئیعدام کردنیان بە سەعاتێک وەک پەیامێک نووسیبوویان بۆ گەل و نەتەوەکەیان، تا ببێتە وانەیەکى کوردایەتى و رێبازە پیرۆزەکەى کە پێمان دەڵێن و وەک ئەوان کە هەرگیز کۆڵنەدەین و لە سەرەمەرگدا ورە و ئومێدیان بە رۆڵەکانمان بەخشى و گیانى بێ ئومێدى و خۆ بەدەستەوەدانیان رەتکردەوە و پێیان وتین کاروانى کوردایەتى و خەبات هەر بەردەوام دەبێت، تا ترۆپکى سەرکەوتن.
یۆیە لەم یادەوەریەدا داوا دەکەین کە هەموومان ئەم رۆژى ئازادییە بپارێزین و بۆ ئەم دەسکەوتانەى بەدەست هاتوون ببینە قەڵغان بۆ پاراستنیان و بێووچان لە هەوڵ و خەباتدا بین تا دەگەینە رۆژى رزگارى و ئازادى و سەربەخۆیى یەکجارەکى و گیانى بەرزە فڕى شەهیدانى کورد و کوردستان ئاسوودە دەبێت.
سڵاو لەگیانى پاکى شەهیدانى 19 ى حوزەیران شەهیدانى کورد و کوردستان .
شەکاوە بێت ئالاى بەرزى کوردایەتى و رێبازى بارزانى نەمر
بژى کورد بژى کوردستان .
پارتى دیموکراتى کوردستان
ئەنجومەنى سەرکردایەتى پارێزگای سلێمانى
19ى حوزەیرانى 2012
2


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

