به‌یاننامه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی نێوان مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی یموکراتی کوردستان و یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان
__2012_06_18_h13m27s59__BS.jpg)
"کۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌شی هه‌ردوو مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان
له درێژه‌ی کۆبوونه‌وه هاوبه‌شه‌کانی هه‌ردوو مه‌کته‌بی سیاسی، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رێکه‌وتی 18/6/2012 له سلێمانی، هه‌ردوولا کۆبووینه‌وه بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخی ئێستای کوردستان و پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق و گرنگیی پاراستنی یه‌کڕیزی له کوردستان و جه‌ختکردنه‌وه له پاراستنی رێککه‌وتنه ستراتیژییه‌که‌مان، وه‌کو پێویستی ئه‌م قۆناغه‌ی ئێستای گه‌له‌که‌مان تێیدایه و به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندیی دووقۆڵیی هه‌ردوو حزب و لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی کوردستانیش و دابین کردنی ئاشتیی کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌باره‌ت به رووداوه‌کانی ئه‌مدواییه‌ی عێراق.
وه‌کو دوو حزبی هاوپه‌یمان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که له چاره‌سه‌ر و گه‌یشتن به ئامانج له هه‌ندێ بابه‌تدا له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا، بۆچوونی جیاوازمان هه‌یه، به‌ڵام تێکڕای دید و بۆچوون و شیکردنه‌وه و روونکردنه‌وه‌کان بۆ کامڵترکردن و به‌هێزبوونی هه‌ڵوێسته‌کانمانه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی، هه‌روه‌کو چۆن له بنیاتنانه‌وه‌ی عێراقی نوێ و دامه‌زراندنی سیسته‌مێکی دیموکراسی له عێراقدا هاوهه‌ڵوێستین، هه‌ر ئاواش له‌م ته‌نگژه سیاسیه‌ی ئێستای پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و رێگه‌گرتن له دروستبونه‌وه‌ی دیکتاتۆریه‌ت له هه‌ر ره‌نگ و شێوازێکدا و هه‌نگاوه‌کانی پێویست بۆ هێنانه‌وه‌ی ره‌وتی پرۆسه‌که بۆ رێچکه‌یه‌کی دروست و ته‌ندروست، هاوهه‌ڵوێستین و دژ به په‌راوێزخستن و پێشێلکردنی مافی هه‌ر پێکهاته‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی، ئایینی و مه‌زهه‌بی ده‌وه‌ستین.
شایانی ئاماژه‌پێکردنه ی.ن.ک و پ.د.ک له روانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی و به‌خه‌مه‌وه‌بوونی ته‌واوی پێکهاته‌کانی عێراقی، به عه‌ره‌ب و کورد و تورکمان و کلدان و سریان و ئاشوری له‌هه‌موو بواره‌کاندا به‌گشتی به له‌به‌رچاو گرتنی به‌رپرسیارێتیی ده‌ستوری به‌ڕێز سه‌رۆک کۆمار له‌م هه‌وڵه‌ی لایه‌نه‌کانی به‌شدار له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا ده‌یده‌ن، له چوارچێوه‌ی ده‌ستور و به‌شێوه‌یه‌کی دیموکراسی و ئاشتیانه بۆ کێشانه‌وه‌ی متمانه له سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ، هاوهه‌ڵوێستین و هه‌نگاو به هه‌نگاو له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی کوردستانی و عێراقی، پێکه‌وه له کۆششداین.
هه‌ردوولا بۆ هاوئاهه‌نگ کردنی هه‌نگاوه هاوبه‌شه‌کانمان به‌گرنگ زانرا به‌م زووانه کۆبوونه‌وه‌یه‌کی هاوبه‌ش به سه‌رپه‌رشتیی به‌ڕێز سه‌رۆک مه‌سعود بارزانی ئه‌نجام بدرێت.
ئه‌مه‌و کۆبوونه‌وه له که‌ش و هه‌وایه‌کی شه‌فاف و لێکگه‌یشتن کۆتایی هات.
یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان پارتی دیموکراتی کوردستان
18/6/2012


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

