سه‌روه‌ری گه‌ل له نێوان ویست وعه‌قلانیه‌تدا

نه‌وره‌س ره‌شید
ئه‌گه‌ر ده‌ستوور ویاساکان به‌پێی بنه‌ماکانی مافه‌کانی مرۆڤ و ئازادیه‌کان نه‌بێ و ده‌ربڕی ویستی گه‌ل نه‌بێ ، ئه‌وه دژی ویستی گشتیه و سه‌روه‌ری گه‌ل پێشێل ده‌کات .
به‌ڵام که ده‌ستوور ویاساکان به‌پێی بنه‌ماکانی مافه‌کانی مرۆڤ وئازادیه‌کان داده‌نرێت ، ئه‌وه ده‌ربڕ ولێکده‌ره‌وه‌ی ویستی گشتی و سه‌روه‌ری گه‌له .
له هه‌رێمی کوردستاندا که لیژنه‌ی دانانی ده‌ستوور دیاری‌کرا و ده‌ستی به ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆژه نیشتیمانیه کرد ، بنه‌ماکانی، مه‌به‌سته‌که‌ی بۆ پاراستن وهێشتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێک (که‌سێك) لایه‌نێك نه‌بو ، به‌ڵکو له خوێندنه‌وه‌و شیکردنه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی کوردستاندا به‌ڕونی مه‌به‌ست وئامانج وناوه‌ڕۆکه‌که‌ی به‌رجه‌سته کردنی ماف وئازادیه‌کانی گه‌لی کوردستان و پاراستنی ئه‌زموونی هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاتی گه‌له ، که خاوه‌ن سه‌روه‌رییه و بڕیارده‌ره .
پرۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێم به‌پێی ده‌روازه‌و به‌ش و مادده وخاڵ و بڕگه‌کانی بنه‌ماو باوه‌ڕی یه‌کسانی سیاسی هه‌موو تاکه‌کانی گه‌لی به‌بێ جیاوازی له ئه‌رك وکارو ماف‌دا کردۆته هێماو ئاماژه‌یه‌کی گرنگ ، بۆ یه‌کڕیزی و پاراستنی تانوپۆی کۆمه‌ڵایه‌تی ، که به‌رجه‌سته‌کردنی ویست وسه‌روه‌ری وده‌سه‌ڵاتی گه‌له .
ئه‌مڕۆ که پرسی ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌ی ده‌ستوور هاتۆته‌ئاراوه ، یه‌ك دوو لایه‌نی سیاسی نه‌یار ده‌یانه‌وێ له بایه‌خی ده‌ستووری کوردستان که‌مبکه‌نه‌وه و له‌و ڕێگه‌یه‌وه ویستی سیاسیانه‌ی خۆیان بسه‌پێنن وجێگه‌ی ویستی گشتی بگرنه‌وه .
پڕوپاگه‌نده‌و هه‌وڵی ئه‌و لایه‌نانه دژی ده‌ستوور جێگه‌ی پرسیار وگومانه ، که بۆ هه‌وڵ ئه‌ده‌ن شکۆ ومه‌زنی ئه‌م وڵاته و بنه‌ماکانی ودامه‌زراوه یاساییه‌کانی بشکێنن وله‌به‌ر چاوی دۆست ودوژمن بێ نرخ وبێ بایه‌خی بکه‌ن ؟
ده‌پرسین له کام ئه‌زموون و پرۆسه‌ی دیموکراسیدا ململانێی سیاسی و حیزبایه‌تی له‌ناو هاوکێشه‌ی ده‌سه‌ڵات وئۆپۆزسیۆندا لایه‌نێکی سیاسی هاتووه ویست وده‌سه‌ڵاتی سیاسیانه‌ی خۆی بسه‌پێنێ به‌سه‌ر ویستی گشتی و ده‌سه‌ڵات وسه‌روه‌ری گه‌لدا ، ئه‌گه‌ر نا کێشه‌و ئاژاوه دروست ده‌کات ؟
ئایا له فه‌زایه‌کی سیاسی و کایه‌یه‌کی وادا رێگه ئه‌درێ به لایه‌نێك یاری به چاره‌نووسی گه‌ل و وڵات بکات له به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی یان هه‌رهۆیه‌کی دیکه‌ی شاراوه ؟ به‌داخه‌وه له کوردستان ئه‌و نه‌یاره‌و نه‌یاره‌کانی تر له‌ده‌ره‌وه نایانه‌وێ کوردستان خاوه‌نی ده‌ستوربێ، نایه‌نه‌وێ و حه‌زناکه‌ن ئاسایش و ئارامی و سه‌قامگیری و ئاوه‌دانی و خۆشگوزه‌رانی به‌رقه‌رار ق به‌ره‌و په‌ره‌سه‌ندن بڕوات ، به‌ڵکو ده‌یانه‌وێ وهه‌وڵئه‌ده‌ن ناکۆکی وئاژاوه وپشێوی ونه‌مانی ئاسایش وئارامی ناسه‌قامگیری به‌رقه‌رار بێ ، پڕوپاگه‌نده‌و هه‌وڵه‌کانیان دژی ده‌ستوور وسیسته‌می سیاسی و سه‌رۆکی هه‌رێم ڕون وئاشکرایه ، ده‌یانه‌وێ شێوه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی له کوردستان به ناکۆکی ونائارامی وئاژاوه وێنا بکه‌ن ، نایه‌نه‌وێ ده‌نگی گه‌ل شێوه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی وسیاسی وێنا بکات ، چونکه ده‌یانه‌وێ کورتی بکه‌نه‌وه له وێنا‌و شێوه‌ی حیزبی‌دا ، ئه‌مه‌ش کارێکی ئاسان وڕێگه پێدراو نیه ، که لایه‌نێك بیه‌وێ ده‌ست به‌سه‌ر ویستی گه‌لدا بگرێ که به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه ، له کوردستاندا نه‌یاره‌کان ده‌یانه‌وێ به‌سوود وه‌رگرتن وبه‌کارهێنانی تاکتیکی سیاسی به‌ناوی ڕێوشوێنی نیشتیمانی ، ویستی سیاسیانه‌ی خۆیان بسه‌پێنن به‌سه‌ر ویستی گه‌لدا ، که ناکاته ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌وا ، به‌ڵکو ده‌کاته ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های ئه‌و نه‌یارانه ، که ده‌بێته هۆی تێکدانی هاوسه‌نگی و دروستبوونی گرژی چونکه گه‌لی کورد هه‌رگیز ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های ناوێت که به‌ره‌و داخران وکپ بونه‌وه ده‌یبات ، به‌هۆی وابه‌سته بوون وزاڵ بوونی ئایدۆلۆژیا‌و مه‌یلی پاوانخوازی، ئه‌و لایه‌نه نه‌یارانه پێداگیری ده‌که‌ن له‌سه‌ر سه‌پاندنی ویستی سیاسیانه‌یان ئه‌گه‌ر نا له‌م هه‌لومه‌رج ودۆخه‌ی ناوچه‌که پێیدا تێ ده‌په‌ڕێ ، کوردستان به‌ره‌و گرژی وئاڵۆزی ده‌به‌ن به‌حسابی خۆیان به‌هاری کوردی هاوشێوه‌ی به‌هاری عه‌ره‌بی دروستده‌که‌ن ، ئه‌وه‌ش خواست وئامانج وبه‌رنامه‌ی دوژمنه‌کانی کورد وکوردستانه ، له‌بیرمانه هه‌ر دوێنێ بوو له کاتی خۆپیشاندانه‌کانی تونس لیبیا و میسر نه‌یاره‌کان له کوردستان به‌یانی کوده‌تایان ده‌رکرد ، به هه‌موو توانایانه‌وه هه‌وڵیاندا ، ویستیان ئاسایش و سه‌قامگیری کوردستان تێك بده‌ن ، شه‌ڕو ئاژاوه به‌رپا بکه‌ن ، له‌ژێر دروشمی پشتگیری ولاساییکردنه‌وه‌ی به‌ناو به‌هاری عه‌ره‌بیدا ، که ئه‌مڕۆ ئه‌و به‌هاره له میسر چی به‌رهه‌مهێناوه ! به‌ڵام ئه‌و پیلانه سه‌ری نه‌گرت .
ئه‌وانه له‌ژێر کاریگه‌ری ئایدۆلۆژیا‌و فاکته‌ری ده‌ره‌کیدا هه‌ڵه‌یه‌کی سیاسی وڕۆشنبیری گه‌وره‌یان کرد ، که جگه له نه‌خوێندنه‌وه‌و تێنه‌گه‌یشتن له واقیعی کوردستان و کورت بینی وهه‌ڵچوون مانا‌و ناوه‌ڕۆکێکی نه‌بوو بۆ دۆزی کورد .
ئه‌گه‌ر بڵێین ئه‌و لایه‌نانه له‌ژێر کاریگه‌ری ڕۆشنبیریی شۆڕشگێڕی وجیهاددا ، ویستیان دۆخی کوردستان بگۆڕن وده‌سه‌لات بگرنه ده‌ست ، به‌هه‌مان شێوه هه‌ڵه‌یان کرد ، چونکه دژی خواست و ویستی نه‌ک گه‌لی کوردستان بوون ، به‌ڵکو دژی خواست و ویستی نه‌ته‌وه‌ی کورد بوون .
ده‌بینین تا ئه‌مڕۆ له‌ژێر کاریگه‌ری ئه‌و باره‌دا داماوون که فاکته‌ری سایکۆلۆژی وئایدۆلۆژی وده‌ره‌کی ، دوچاری ده‌مارگیری وچه‌ق به‌ستوی و دۆگمایی کردوون .
مه‌به‌ستم داکۆکیکردن نیه له لایه‌نی سیاسی ده‌سه‌ڵاتدار ، به‌ڵکو مه‌به‌سته‌که‌م داکۆکیکردنه له ویستی گشتی وسه‌روه‌ری گه‌ل ، ئه‌و ویست وسه‌روه‌ریه له ناخ‌و ده‌رون وبیری هه‌ر تاکێکی یا که‌سێکی کوردستاندا بوونی هه‌یه‌و ده‌یه‌وێ هه‌ستی پێ بکات و به‌کاری بهێنێ له‌و پرۆسانه‌ی که سیسته‌می سیاسی و شێوازی ده‌سه‌ڵات و ئاڵوگۆڕکردنی ده‌سه‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ده‌پارێزێ لێسه‌ندنه‌وه‌و داگیرکردنی ئه‌و ویست وسه‌روه‌رییه‌ی له‌گه‌ڵ ، بێ به‌ها کردنیه‌تی ، پێشێلکردنی مافه‌کانیه‌تی ، سوکایه‌تی کردنه به دیموکراسیه‌ت ، شکاندنی شکۆی دامه‌زراوه یاسای و سیاسیه‌کانه ، چونکه هه‌ر تاکیکی که‌سێکی کۆمه‌ل به بیری خۆی به‌زه‌ینی خۆی ، به خواستی خۆی ، چی ده‌وێ و چۆنی پێ باشه، ئه‌و ویست و سه‌روه‌رییه لێک ئه‌داته‌وه‌و به‌کاری دێنێ له بڕیاردان و ده‌نگداندا، که کۆی ئه‌و پرۆسه‌یه ئارامی ، ئاسوده‌یی، هاوسه‌نگی، بڕوا، متمانه‌و ئینتیما ده‌به‌خشی و په‌ره‌ی پێ ئه‌دات له رۆشنبیری گشتیدا، هه‌ر هه‌وڵێک بۆ سه‌پاندنی ویستی سیاسی و حیزبانه ئه‌و حاڵه‌ته مرۆییه، ئه‌و هاوسه‌نگییه له ناخ‌و ده‌روونی که‌سه‌کاندا کاول و خاپوور ده‌کات، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه ئه‌و تێکدان و کاولکارییه به ناوی گه‌ل و به‌رژه‌وه‌ندی و دیموکراسیه‌ته‌وه ده‌که‌ن، له هه‌رێمی کوردستاندا وه‌ک ده‌زانرێ ده‌ستورێک دانراوه، رێکاری یاسایی خۆی بڕیووه ته‌نیا ماوه گه‌ل بڕیاری خۆی له باره‌یه‌وه بدات، په‌سه‌ندی بکات یان ڕه‌تی بکاته‌وه، نه‌یاره‌کان ده‌ڵێن ئه‌م ده‌ستووره به باڵای سه‌رۆک مه‌سعود بارزانیدا براوه‌و بۆ ئه‌و دانراوه.
سه‌یری ئه‌م نالۆژیکیه که دژایه‌تیکردن و ڕق و کینه بگاته چ ئاستێک، جێی داخه کورد له‌سه‌ده‌ی بیست و یه‌کدا لایه‌ن و که‌سی سیاسی و ڕۆشنبیری وای هه‌بێ به عه‌قڵیه‌تی هه‌ندێک به‌گ و ئاغا و کوێخاکانی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌و نۆزده له ڕوانگه‌ی ناوچه‌گه‌رێتی و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان بیربکه‌نه‌وه‌و ڕه‌فتار بکه‌ن به‌رامبه‌ر ویستی گه‌ل و ده‌ستکه‌وته‌کانی ...
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌رۆک مه‌سعود بارزانی له کوردستان و ناوچه‌که‌دا مه‌رجه‌عێکی سیاسییه، پێگه‌و فه‌زڵی تایبه‌تی خۆی هه‌یه له هه‌موو ڕویه‌که‌وه له سه‌ر هه‌موو ئاسته‌کان، پله‌و پایه‌و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و له پۆست گه‌وره‌تره، چونکه پله‌و پایه‌و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و له ویژدانی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی و مێژووییه‌وه سه‌رچاوه‌یگرتووه، ئه‌مڕۆ سه‌رۆکی بزافی رزگاریخوازی کوردستانه، هه‌ڵگری ئاڵا‌و په‌یامی ئه‌م بزافه‌یه، پارێزه‌ری شه‌رعیه‌ت و ده‌ستکه‌وته‌کانی هه‌رێمی کوردستانه...
سه‌رۆکێکه بۆ کوردستان که جێگه‌ی بڕوا‌و متمانه‌یه له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه، ئه‌و نه‌یارانه پرسیاریان له خۆیان کردووه ئایا ده‌ستووری کوردستان فه‌زڵی سه‌رۆک مه‌سعود بارزانی داوه به‌سه‌ر گه‌لدا، یان ئه‌م ده‌ستوره بۆ فه‌زڵ و سه‌روه‌ری گه‌ل دانراوه ؟
لێره‌دا که باسی سه‌روه‌ری گه‌ل ده‌که‌م مه‌به‌ستم ته‌نیا ئه‌و هاونیشتیمانیانه نییه که مافی ده‌نگدانیان هه‌یه، به‌ڵکو مه‌به‌ستم سه‌رجه‌م هاونیشتیمانیانه ئه‌وانه‌شی نه‌گه‌یشتونه‌ته ته‌مه‌نی ده‌نگدان، یان بواریان نییه، نابێ ده‌ستور بکرێته پرۆژه‌یه‌ک بۆ ده‌ستکه‌وتی حیزبی، به‌ڵکو پرۆژه‌یه‌که بۆ ده‌ستکه‌وتی گه‌ل و نیشتیمان و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی، گرنگ ئه‌وه‌یه لایه‌نه سیاسێکان داوای ڕاپرسی و ده‌نگدانی گه‌ل بکه‌ن له‌سه‌ر ده‌ستور تا بزانرێ ده‌نگدان به‌ڕه‌زامه‌ندی نزیکه له ویستی گشتییه‌وه یان نا ، ئه‌وسا بڕیاربده‌ن.
ئه‌گه‌ر نیه‌ت و مه‌به‌ست په‌رۆشییه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کوردستان و قه‌واره‌و ده‌سه‌ڵاتی و ده‌ستکه‌وته‌کانی ده‌بێ گه‌ل په‌سه‌ندی بکات. هێزی ده‌ستور له‌وه‌دایه گه‌ل ته‌شریعی ده‌کات نه‌ک دامه‌زراوه‌و ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان، باوه‌ربوون به دیموکراسیه‌ت و یاسا‌و رێکاره‌کانی لیبڕین و کورتکردنه‌وه قبوڵ ناکات، به‌ڵکو ده‌نگدان سه‌روه‌ری گه‌ل به‌رجه‌سته ده‌کات که پرۆسه‌یه‌که له نێوان ویست و عه‌قڵانیه‌تدا که ده‌بێ هاوسه‌نگ و هاوکوف وگونجاوبێ، نه‌ک له بازنه‌ی ویستی ئایدۆلۆژیا‌و دۆگمایی و فاکته‌ری ده‌ره‌کیدا جێگه‌ی ململانێی و سازش و سه‌ودابێ، سه‌روه‌ری و ده‌سه‌ڵاتی گه‌ل که خۆی له ده‌نگدان له هه‌ڵبژاردنه‌کان و ریفراندۆمدا ده‌بینێ له دوو لاوه خزمه‌ت به سیسته‌م و پرۆسه‌ی دیموکراسیه‌ت ده‌کات وه‌ک نه‌ریت.
لایه‌ک حکومه‌ت ده‌کاته به‌رپرس له‌به‌رده‌م چاودێراندا له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه.
له‌لایه‌کی تر ئه‌رک و کاری ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئاسان ده‌کات به شیوه‌یه‌کی ئاشتیانه، ئه‌و خزمه‌تکردنه‌ش ویست و عه‌قڵانییه‌ته که له سه‌روه‌ری و ده‌سه‌ڵاتی گه‌لدا سه‌رچاوه‌ده‌گرێت و به‌دی دێت.




