پرسهنامهی مهکتهبی سیاسی بۆ کۆچی دوایی سهید سوبحی بهرواری

سەرلەئێوارەی رۆژی 16/6/2012 بەڕێز سەید صبحی مصطفى بەرواری کونسوڵی یەکەمی باڵیۆزخانەی عێراق لە بەرلین، دوای ململانێکی سەخت لەگەڵ نەخۆشیدا، کۆچی دوایی کرد. مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بەو بۆنەیەوە پرسەنامەیەکی بۆ هەڤاڵی بەڕێز عبدالسلام بەرواری ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و خانەوادە بەڕێزەکەیان نارد.
ئەمە دەقەکەیەتی:
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
بۆ هەڤاڵی بەڕێز، عبدالسلام بەرواری و خانەوادەی بەڕێزی خوالێخۆشبوو سەید صبحی مصطفى بەرواری
بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە سەرلەئێوارەی رۆژی 16 ـی ئەم مانگە، هەواڵی کۆچی دوایی برای بەڕێزمان سەید صبحی مصطفى بەرواری ـ مان پێگەیشت و لەناخەوە خەمباری کردین.
سەید ێبحی برای بەڕێزتان لای هەموومان وەکوو خەمخۆرو کەسێکی دڵسۆز ناسراو بوو، بەتایبەتی کە وەکوو کونسوڵی یەکەمی عێراق لە بەرلین کاری دەکرد و بەدەنگ داوا و راپەڕاندنی کاروباری هاووڵاتیانی عێراق و کوردستانەوە دەچوو. بەداخەوەین کە پاشی ململانێکی زۆر لەگەڵ نەخۆشیدا کۆچی دوایی کرد و خەم و پەژارەی خستە دڵی باوکی بەڕێزتان و خاتوو نەسرین بەرواری و هەڤاڵ عادل و یەکە بەیەکەی ئەندامانی خانەوادە و منداڵەکانییەوە.
پرسەو سەرەخۆشیمان قبوڵ بکەن و لە خوای گەورە دەپاڕێینەوە گیانی پاکی خوالێخۆشبوو، بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و سەبووریش بە ئێوە ببەخشێ.
انا لله وانا الیه راجعون
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

