٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

مەکتەبی سیاسی پیرۆزبایی ساڵی نوێ‌ لە كوردانی ئێزدی دەكات

سەرچاوە: KDP.info

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی سەری ساڵی ئێزدییان، جەژنی چارشەمبا سوور، پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی سەرجەم خوشك و برایانی كوردی ئێزدی لە كوردستان و جیهان دەكەین و هیوادارین ئەم جەژنە هه‌موو ساڵێ به‌ خۆشی‮ ‬و كامه‌رانی‮ ‬له‌ كوردستانی‮ ‬خۆشه‌ویست و له‌ سایه‌ی‮ ‬حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی‮ ‬كوردستاندا بۆخوشک و برایانی ئێزدی بگه‌ڕێته‌وه‌ و ببێته‌ مایه‌ی‮ ‬قوڵكردنه‌وه‌ی‮ ‬گیانی‮ ‬برایه‌تی‮ ‬و پێكه‌وه‌ژیانی‮ ‬نێوان گشت پێکهاته‌ ئایینی‮ ‬و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی‮ ‬كوردستان.

كوردی‮ ‬ئێزدی‮ ‬وه‌ك به‌شێكی‮ ‬ره‌سه‌نی‮ ‬نه‌ته‌وه‌ی‮ ‬كورد به‌ درێژایی‮ ‬مێژوو رۆڵێكی‮ ‬به‌رچاویان له‌ خه‌باتی‮ ‬گه‌لی‮ ‬كوردستاندا هه‌بووه ‌و له‌ پێناو هێنانه‌دی‮ ‬مافه‌ نه‌ته‌وایه‌تییەکانی‮ ‬گه‌لی‮ ‬كوردیشمان قوربانییه‌كی‮ ‬زۆریان داوه‌‮ بۆیە ئەمڕۆ مافی خۆیانە لە سایەی ئازادی و دەستكەوتە مێژووییەكان و لە چوارچێوەی مافە نەتەوایەتی و نیشتمانییەكانی گەلی كورد و پەرلەمان و حكومەتی هەرێمی كوردستاندا ئاسوودە و بەختەوەر بن و بگەنە هیوا و ئاواتەکانیان.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار