مه‌سرور بارزانی به‌شداری پرسه‌ی دایكی دكتۆر به‌رهه‌م ساڵحی كرد

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دموكراتی كوردستان گه‌یشته شاری سلێمانی و پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆش سه‌ردانی پرسه‌ی دایكی دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵه‌ح و له نزیكه‌وه پرسه‌و هاوخه‌می خۆی بۆ كه‌سوكاری كۆچكردوو ده‌ربری.
مه‌سرور بارزانی له ده‌ستپێكی سه‌ردانه‌كه‌ی دا گه‌یشته باره‌گای ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری سلێمانی و له لایه‌ن عیزه‌دین به‌رواری و فه‌ره‌یدون جوانڕۆیی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تییه‌وه پێشوازی لێكراو پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆش به یاوه‌ری به‌رپرس و یاریده‌ده‌ر و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له سلێمانی، سه‌ردانی پرسه‌ی خوالێخۆشبوو خاتوو روناك ره‌ئوف، دایكی دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵه‌ح جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نشتیمانی كوردستانی كرد‌و و له نزیكه‌وه پرسه‌و هاوخه‌می خۆی بۆ كه‌سوكاری كۆچكردوو ده‌ربڕی.


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

