شاندى باڵاى (پ.د.ك) به‌شدارى پرسه‌ى خوالێخۆشبوو دایكى دکتۆر به‌رهه‌م ساڵحی كرد

ئه‌مڕۆ شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان كه پێكهاتبوون له به‌رێزان سیداد بارزانی نوێنه‌ری سه‌رۆك بارزانی، فازل میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، جه‌عفه‌ر ئیمنكی، ئازاد به‌رواری ، مه‌حمود محه‌مه‌د، عیزه‌دین به‌رواری، كه‌مال كه‌ركوكی، فه‌ره‌یدون جوانرۆیی و زه‌عیم عه‌لی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بەشداریی پرسه‌ی خاتوو روناك ره‌ئوف دایكی دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانیان له شاری سلێمانی كرد.
شاندى باڵاى پارتى پرسه و سه‌ره‌خۆشى سه‌رۆك بارزانى و مه‌كته‌بى سیاسى و سه‌كردایه‌تى پارتییان به دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح و خانه‌واده و كه‌سوكارى گه‌یاندن و هاوخه‌مى و هاوده‌ردى خۆیان بۆ كۆچى دوایى خاتوو رووناك ره‌ئوف ده‌ربڕى .
پاشان هه‌ر له شارى سلێمانى شاندى باڵاى پارتى به‌شدارى له پرسه‌ى خوالیخۆشبو ئامۆژنى نورى حه‌مه عه‌لى ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كرد و پرسه و سه‌ره‌خۆشى خۆیان به نوورى حه‌مه عه‌لى و خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو گه‌یاند.


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

