٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

سەڵاح دەلۆ: خه‌ڵکی عێڕاق نابێ قبووڵ بکه‌ن مالیکی له‌ پۆسته‌که‌یدا بمێنێته‌وه‌

سەرچاوە: Hewler

که‌رکوک -  هه‌ژار ڕه‌شید

سەڵاح دەلۆ بەرپرسی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی كەركووك – گەرمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان  رایگەیاند: كورد بە گشتی كۆكە لەسەر گەڕانەوەی بۆ سەر هەرێمی كوردستان و سوودی خەڵكی كەركووكیش لەوەدایە كە سەر بە هەرێمی كوردستان بێت."

لە بارەی هەڵوەشانەوەی بڕیارەكانی كاروباری باكوورەوە كە تا چەند گاریگەریی لەسەر جێبەجێكردنی ماددەی 140 دەبێت، بەرپرسی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی كەركووك – گەرمیان، گوتی: "هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارانە كاریگەرییەكی گەورەی لەسەر ئاساییبوونەوەی دۆخی كەركووك و ناوچەكانی دیكە هەیە."

سەبارەت بەوەی كە لایەنە عەرەبە شۆڤێنییەكان زۆر جار باس لەوە دەكەن كە كورد زۆربەی پۆستە ئیدارییەكانی كەركووكی داگیر كردووە،  گوتی: "ئەمە لە ڕاستییەوە دوورە. ئێستایش لە فەرمانگەكانی كەركووك كارمەندانی برایانی عەرەب و توركمان لە كورد زۆرترن. كورد هیچ پۆستێكی داگیر نەكردووە و بگرە تەنازوولی لە مافی خۆیشی كردووە. ئەگەر ئەوان مەبەستیان پارێزگار بێت، ئەوە مافی كوردە، چونكە كورد لە كەركووك زۆرینەیە."

بەرپرسی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی كەركووك – گەرمیان ڕوونیشی كردەوە: بە درێژایی مێژووی عێراق رژێمەكان هەوڵیان داوە كورد لە كەركووك دەربكەن و تەنانەت ئەنفالیش بەشێكی زۆری بۆ كەمكردنەوەی كورد بووە، لە سنووری پارێزگای كەركووكیش ئێستایش هەمان هەوڵ هەیە، بەڵام بە شێوازێكی دیكە."

هەندێك لایەنی عەرەب داوا دەكەن ئاساییش وەك هێزێكی ئەمنیی لە كەركووك كار نەكەن.

هەروەها گووتی: "ئەو لایەنانە هەر لە سەرەتاوە دژی ئاساییش بوون، چونكە ئاساییش هێزیكی تۆكمە و بەتوانان و كاریگەریی زۆریان لەسەر سەقامگیریی رەوشی ئەمنیی كەركووك هەیە، ئەوانیش چاویان بە خۆشی و ئارامیی كەركووك هەڵنایەت، بۆیە دژایەتیی ئاساییش دەكەن."

لە بارەی وەرگرتنەوەی متمانەش لە مالیكی كەتاچەند چارەسەری كێشەكانی كورد دەكات، بەرپرسی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی كەركووك - گەرمیانی پارتی، گوتی: "مالیكی عێراق بەرەو تاكڕۆیی دەبات، بۆیە مەسەلەكە تەنیا كێشەی كورد نییە، خەڵكی عێراق بە كورد و عەرەب و توركمان و خەڵكی دیكەیشەوە، نابێت قبووڵ بكەن مالیكی لە دەستەڵاتدا بمێنێتەوە و دیكتاتۆرێكی دیكە دروست ببێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار