٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

به‌رپرسى لقى دووى پ.د.ك جه‌خت له‌ پاراستنى یه‌كڕیزى و یه‌كهه‌ڵوێستیى خه‌ڵكى كوردستان دەكاتەوە

سەرچاوە: Kurdistan TV

عه‌لی حوسێن بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان  لەگەل ژمارەیەك ‌ چین و توێژی جیاجیای شاری هەولێر كۆبۆوە.

له‌ میانی كووبونه‌وه‌یەكه‌دا به‌رپرسی لقی دوو دووایی تیشك خستنه‌ سه‌ر رووداو پێشهاته‌كانی ئه‌مرۆی عیراق و كوردستان و ئه‌گه‌ری گۆرانكارییه‌ چاوه‌روانكراوه‌كانی پرسی سیاسی، هه‌روه‌ها باسی له‌ ته‌بایی و برایه‌تی پێكه‌وه‌ كاركردن و یه‌ك هه‌لوێستی خه‌لكی كوردستان له‌ به‌رامبه‌ر پرسه‌ چاره‌نوس سازه‌كانی گه‌لی كوردستان و سه‌قامگیری و ئه‌زمونی دیموكراسی له‌ هه‌رێمی كرد.

هه‌ر له‌ كووبونه‌وه‌كه‌دا به‌رپرسی لق هه‌موو ئه‌وده‌ستكه‌وت و پێشكه‌وتنانه‌ی هه‌رێمی كوردستان و بره‌ودان به‌و پێشوه‌چوونانه‌ بۆ هه‌موو خه‌لكی كوردستان گه‌رانده‌وه‌، هه‌روه‌ها تاكیدیشی له‌ پالپشتی و هه‌ماهه‌نگی به‌رپرسیاره‌تی هه‌موو لایه‌ك له‌ پاراستنی قۆناغی ئه‌مرۆ و هه‌لویست و هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار