مه‌کته‌بی سیاسیی (پ.د.ک) سه‌رخۆشی له دکتۆر به‌رهه‌م ساڵح ده‌کات

به‌بۆنه‌ی کۆچی دوایی خاتوو ڕووناک ره‌ئوف دایکی به‌ڕێز به‌رهه‌م ساڵح جێگری سکرتێری گشتیی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستانه‌وه، مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان په‌یامێکی هاوخه‌میی ئاراسته‌ی به‌ڕێزیان کرد.
ئه‌مه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
برای زۆر بەڕێزمان، د. بەرهەم ساڵح
سڵاو و حورمەت
بە غەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو رووناک رەئوف - ـی دایکی بەڕێزتانمان پێگەیشت و لە ناخەوە نیگەرانی کردین. هەموو لایەکمان خاتوو رووناک ـ مان وەکوو رۆشنبیر و رۆژنامەنووس و سیاسەتوان و چالاکوانێکی بواری داکۆکی کردن لە مافەکانی ئافرەتان ناسیوە و رۆڵی بەرچاوی ئەو بەڕێزە لەو بوارانەدا نەخشی دیارە و بۆ ئایندەش وەکوو سامانێکی نیشتمانی دەمێنن و دەبنە نەخشەڕێیەک بۆ نەوەکانی داهاتوو. بۆیە هەر لەو کاتەدا کە کۆچی دوایی ئەو خاتوونە بەڕێزە جێی نیگەرانییە و دەزانین شوێنی چۆڵی ئەو بە ئاسانی پڕ نابێتەوە، بەڵام دڵنیاین کە هەمیشە لە یادەوەریی نەتەوەییماندا بە زیندوویی دەمێنێتەوە و شوێندەستی بەڕێزیان بە ژیانی رۆشنبیری و راگەیاندن و چالاکییەکانی کۆمەڵگای مەدەنییەوە هەر درەوشاوە و کاریگەر دەبێ.
پرسە و سەرەخۆشیمان قبوڵ بکەن و لە خوای گەورە دەپاڕێینەوە گیانی پاکی خاتوو رووناک رەئوف-ـی دایکتان بە بەهەشتی خۆی شاد بکات و سەبووریش بە ئێوە و خانەوادە بەڕێزەکەتان ببەخشێ .
ان لله وانا الیه را‌جعون
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
13/6/2012


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

