پارتی دیموکراتی کوردستان و پارتى پاریزگارانى بەریتانیا پەیوەندییەکانیان بەهێز دەکەن
لە سەر داوەتى مەکتەبى پەیوەندییەکانى دەرەوەى پ.د.ک ، شاندێکى پارتى پارێزگارانى بەریتانیا بە سەردانێک گەیشتوونەتە هەرێمى کوردستان و دیدار و کۆبوونەوەکانیان، بە کۆبوونەوەیەکى لە بارەگاى مەکتەبى پەیوەندیەکانى دەرەوەى (پ.د.ک) دەستپێکرد.
لەم چوارچێوەیشدا، شاندى پارتى پارێزگارانى بەریتانیا کە پێکهاتبوون لە پەرلەمانتار (ئادەم هالۆوى) و (لیۆ دۆچیتەرى ) بەرێوەبەرى ئەنجومەنى رۆژهەڵاتى ناوەراست لە پارتى پارێزگاران، لەگەڵ (هێمن هەورامى) بەرپرسى مەکتەبى پەیوەندییەکانى دەرەوە و ژمارەیەک پەرلەمانتار و مامۆستا نەسرین پەرلەمانتارى پارتى لە پەرلەمانى عێراق کۆبوونەوە.
شاندى پارتى پارێزگارانى، سوپاسى (پ.د.ک) بۆ میوانداریکردنیان و بە بایەخەوە رۆڵى (پ.د.ک) لە هاوکێشە سیاسیەکانى ئێستا و ئایندەى عێراق و ناوچەکە بەرز نرخاند و سەر سوڕمان و خۆشحالى زۆرى خۆیان دەربڕى بۆ هەموو ئەو پێشکەوتنە ئابورى و خزمەتگوزارى و ئەمنیەى کە لە هەرێمى کوردستاندا هاتۆتە.
(هێمن هەورامى) بە ناوى (پ.د.ک) سوپاسى کردن بۆ قبوڵکردنى داوەتنامەکە و سەردانکردنى هەرێمى کوردستان و سیاسەت و بۆچوون و هەڵوێستى (پ.د.ک) لە سەر زۆر تەوەرى پێویستى ناوخۆیى و هەرێمایەتى بۆ شیکردنەوە.
دواتر شاندى پارتى پارێزگاران، سەردانى ئەکادیمیاى پارتیان کرد و لە لایەن (قادر قەچاغ) بەرپرسى ئەکادیمیا و قوتابیانى خولى (17)ى ئەکادیمیاى پارتى، پێشوازى کران.
هەریەک لە (ئادەم هالۆوى) و (لیۆ دۆچیتەرى) لە وەتەیەکیاندا کار و ئەرک و سیاسەتى رێکخستن و هەڵبژاردن و هەڵوێستى پارتەکەیان بۆ قوتابیانى خولى(17)ى ئەکادیمیاى پارتى ، روونکردەوە و دواتر وەڵامى پرسیارى قوتابیانی دایهوە.


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

