موسل: لەهێرشێكی تیرۆرستیدا بارەگایەكی پارتی كرایە ئامانج

كاتژمێر 4ی بەرەبەیانی ئەمرۆ چوارشەمە 13\6\2012 بارەگایەكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەشاری موسل كرایە ئامانجی كردەوەیەكی تیرۆرستی بەوهۆیەشەوە پێشمەرگەیەك و دوو هاولاتی بوونە قوربانی.
لەمابەرەیەوە سەعیدمەموزینی كارگێری لقی 14ی پ.د.ك لەشاری موسل بەkdp راگەیاند: لەگوندی شاقولی كەدەكەوێتە رۆژهەلاتی شاری موسل ئوتۆمۆبێلێكی بۆمب ریژكراوی جۆری لاندكرۆزەر لەبەردەم بارەگای پارتی دیموكراتی كوردستان لەم ناوچەیە تەقیەوە و لەئاكامیدا پێشمەرگەیەك و دوو هاولاتی سڤیل بریندار بوون، ئەمە سەرەرای گەیاندی زەرەرو زیان بە بارەگاكە و چواردەوری.
مەموزینی ئەوەشی خستەروو كە لەماوەی كەمتر لەدووهەفتەدا ئەمە دووەمین جارە بارەگاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان لەشاری موسل دەكرێنە ئامانجی كردەوەی تیرۆرستیەكان.
شایەنی باسە ئەمرۆ بەهەمان شێوە لەهەردوو گەرەكی رەحیماوە و قادسیە لەشاری كەركوك دووبارەگای پارتی كرانە ئامانجی ترۆرستان و چەندین قوربانی لێكەوتەوە.


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

