ئەدهەم بارزانی: به هه‌ر به‌هایه‌ک بێت ده‌بێ یه‌کڕێزیی کورد پارێزراو بێت

ئەدهەم بارزانی ئەندامی سەركردایەتیی پارتیی دیموكراتی كوردستان، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك لە وەڵامی ژمارەیەك لە هاووڵاتیان كە بۆچی هەڵوێستی سیاسیی دیار نییە، نووسیویه‌تی: "سیاسییه‌کان له هه‌موو لایه‌که‌وه به چڕی خه‌ریکی کاره‌کانیانن، هه‌ر کاتێک پێویست بێت پڵنگه‌کان بێنه‌ده‌ر ئه‌وکات بێگومان ده‌نگمان ئه‌بیستن."
ئەدهەم بارزانی، له‌باره‌ی پاراستنی یه‌کڕیزیی کورد نووسیویەتی: "ئه‌وه‌ی گرنگه تاکو پێمان ئه‌کرێت به هه‌ر به‌هایه‌ک بێت یه‌کڕێزیی کورد ئه‌بێ پارێزراو بێت. تکاتان ڵێ ئه‌که‌م وریا بن، ڕێز له بوچوونه‌کانی یه‌کتر بگرن و هه‌موومان کوردین و کوردایه‌تیمان ئه‌بێ له سه‌ره‌وه‌ی حزبایه‌تیمان بێت."


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

