مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی له هه‌ڵبژارده‌ی کوردستان ده‌کات

بەبۆنەی سەرکەوتنە مێژووییەکەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی کوردستان لە یارییەکانی پێنجەمی پاڵەوانێتیی ڤیڤادا، مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان په‌یامێکی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی کورستان کرد و پیرۆزبایی له هه‌موو یاریزانان و راهێنه‌ران و ستاڤی كارگیڕی و ئه‌ندامانی هه‌ڵبژارده‌که کردووه.
ئه‌مه ده‌قی په‌یامه‌که‌یه:
بۆ هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی كوردستان
سڵاو و رێز
به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتن و بردنه‌وه‌ی جامی جیهانیی ڤیڤا، پڕ به دڵ پیرۆزبایی گه‌رم له هه‌موو یاریزانان و راهێنه‌ران و ستاڤی كارگیڕی و ئه‌ندامانی هه‌ڵبژارده خۆشه‌ویسته‌كه‌مان، هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان، ده‌كه‌ین و هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتر و پێشكه‌وتنی به‌رده‌وامی بۆ ده‌خوازین.
ئاستی به‌رزی یاری كردنی تیپه‌كه و ئه‌و بردنه‌وه گه‌وره‌یه‌ی له‌و پێشبڕكێ جیهانییه‌دا به‌ده‌ستی هێنا و وه‌رگرتنی نازناوی پاڵه‌وانێتی ڤیڤا، نیشانه‌ی دڵسۆزی و خه‌مخۆری هه‌موو هه‌ڵبژارده‌ی كوردستانه بۆ ولێت و پێشكه‌وتنی یاری تۆپی پێ له هه‌رێمه‌كه‌ماندا و بووه ده‌ستپێكێكی پته‌و و توندوتۆڵ له چالاكییه‌كی وه‌رزشیدا كه ئه‌مڕۆ له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا به‌رچاوترین وه‌رزش و مایه‌ی شانازی گه‌لانه.
جارێكی تر پیرۆزبایی له ئێوه‌ی دڵسۆز و هه‌موو یاریزانانی كوردستان و هانده‌ران و ئاره‌زوومه‌ندانی تۆپی پێ ده‌كه‌ین و چاومان له ئاینده‌یه كه هه‌ڵبژارده خۆشه‌ویسته‌كه‌ی كوردستان بردنه‌وه‌ی دیكه و سه‌ركه‌وتنی زیاتر بۆ گه‌له‌كه‌مان تۆمار بكات.
مه‌كته‌بی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
10/6/2012


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

