شاندێکی لیـژنـه‌ی ناوچــه‌ی دانمارك ســـه‌ردانی په‌نابـه‌ره مانگرتووه‌كانی كورد ده‌كات

پێشنیوه‌رۆی رۆژی هــه‌ینی رێكـه‌وتی 8/6/2012 شـــاندێكی لیـژنـه‌ی ناوچـه‌مان ناوچــه‌ی دانمارك و رێكخراوی كۆپێنهاگن و رێكخـراوی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان ســــه‌ردانی په‌نابه‌ره مانگرتووه‌كانی كوردیان كرد له كه‌مپی ســه‌ره‌كی په‌نابه‌ران ســـــــه‌ندهولم و به‌سه‌ریان كردنه‌وه و له‌نزیكه‌وه له هه‌والیان پرسین و گوێیان له داخوازیه‌كانیان گرت و په‌نابه‌ره مانگرتووه‌كانیش به‌م سه‌ردانه‌ی شآنده‌که‌ی لیـژنه‌ی ناوچه‌ی دانمارک زور دلخۆش بوون و سووپاسی لیژنه‌ی ناوچه‌مان و شاندی ناوبراویان كرد بۆ ئه‌م به‌سه‌ركردن و به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنه.
شــــایانی باســــه ماوه‌ی چه‌ند سالێكه حكومه‌تی دانمارك مافی په‌نابه‌رێتی زور سه‌خت كردووه و بۆماوه‌ی چه‌ند سالێكه ژماره‌یه‌كی زوری كوردستانییان به‌گشتی و كورده‌كانی رۆژ هه‌لاتی كوردستان له‌كه‌مپه‌كان چاوه‌رێی مافه په‌نابه‌رێتی ده‌كه‌ن و به‌و هۆیه‌وه بۆ چه‌ند رۆژێكه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له كوردستانیان له كه‌مپیی ناوه‌ندی سه‌ندهۆلم مانیان له خواردن گرتووه و داوای پێیاندانی مافی په‌نابه‌رێتی ده‌كـه‌ن.


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

