٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

سەرۆكي هەرێمي كوردستان لە لايەن قەداسەتي پاپاي ڤاتيكان بەنەديكتي شازدەيەمەوە پێشوازي لێكرا

سەرچاوە: KDP.info
بەڕێز قەداسەتي پاپا بەنەديكتي شازدەيەم ئەمڕۆ چوارشەممە 23/2/2011 لە ڤاتيكان پێشوازي كرد لە بەڕێز مسعود بارزاني سەرۆكي هەرێمي كوردستان وشاندي ياوەري كە پێكهاتبوو لە فوئاد حوسێن سەرۆكي ديواني سەرۆكايەتي هەرێمي كوردستان وفەلاح مستەفا بەرپرسي فەرمانگەي پەيوەندييەكاني دەرەوەي حكوومەتي هەرێم و رێزان ساڵح نوێنەري حكوومەتي هەرێم لە ئيتاڵيا و حەبيب سەدر باڵيۆزي عێراق لە ڤاتيكان.

لە ديدارەكەدا قەداسەتي پاپاي ڤاتيكان وسەرۆكي هەرێمي كوردستان باسي رەوشي عێراق وهەرێمي كوردستانيان كرد و لەمڕوەوە سەرۆك بارزاني تيشكي خستە سەر بارودۆخ وژيان وگوزەراني هاوڵاتياني مەسيحي لە عێراق و كوردستان بە گشتي و بەڕێزيان هەڵوێست وسياسەتي هەرێمي كوردستاني سەبارەت بەو مەسيحيانە خستەڕوو كە تائێستا بە هۆي هەڕەشەي تيرۆر وتۆقاندنەوە روويان لە هەرێم كردووە ولە لايەن دامودەزگا پەيوەنديدارەكاني كوردستانەوە پێشوازييان لێكراوە و بەپێي تواناش كۆمەك و يارمەتي دراون.

سەرۆكي هەرێم هەروەها باسي لەوە كرد كە جۆري مامەڵەكردني خەڵكي كوردستان دەرهەق بە لێقەوماوە مەسيحييەكان، هەڵقوڵاوي كەلتور وپرانسيپ وبيروباوەڕي گەلي كوردستان خۆيانە، كە كەلتورێكي كراوە ولێبوردەيە و لە هەرێمي كوردستاندا فرەڕەنگيي وفرەئاييني وفرەئەتنيكي واقيعێكي خۆڕسكي راستەقينەيە و لەدێر زەمانەوە بۆتە بەشێكي جيانەكراوە لە ژياني خەڵكي كوردستان بە جياوازيي پێكهاتەكانيانەوە.

لەلايەن خۆيشيەوە قەداسەتي پاپاي ڤاتيكان دەستخۆشي لەو سياسەتە حەكيمانەيەي سەرۆك بارزاني كرد وسوپاسي ئەو هەڵوێستە جوامێرانەيەشي كرد كە لە بەرامبەر ئەو ئاوارە مەسيحييانەدا پەيڕەوي كرد ئەوانەي لەم دواييەدا لەبەر هەڕەشەي تيرۆرستان ماڵوحاڵي خۆيان لە ناوچە جياجياكاني عێراق جێهێشتووە و روويان لە هەرێمي كوردستان كردووە، قەداسەتي پاپا بەڕێزەوە ستايشي ئەو هەڵوێستەي سەرۆكي هەرێمي كوردستاني كرد و جەنابياني بە نموونەي لێبوردەيي وپێكەوەژيان وەسف كرد.

شاياني باسە لە ديدارەكەدا دۆسيەيەكي تەواو سەبارەت بە بارودۆخي مەسيحييەكان لە عێراق وكوردستان وهەڵوێستي سەرۆكايەتي هەرێمي كوردستان پێشكەش بە قەداسەتي پاپاي ڤاتيكان بەنەديكتي شازدەيەم كرا.

هەواڵی پەیوەندیدار